هەموو زانیارییەك لەبارەی مەگنیسیۆم و سوودەكانی

:: PM:03:00:23/05/2019 ‌
مەگنیسیۆم كانزایەكی رەنگ زیوییە رۆڵ دەبینێت لە كاری ماسولكەكانن تەندروستی دەمار، چەندان سوودی تر. ئەگەر ئەم كانزایە لە لەشدا كەم بێت كار لە نوستن دەكات، بەرگری ناڕێك دەكات، تەندروستی لەش بە شێوەیەكی گشتی ناڕێك دەكات.

سوودی مەگنیسیۆم چییە بۆ لەش؟
هەموومان دەزانین كە كالیسیۆم كانزایەكی پێویستە بۆ لەش بەڵام لێرەدا باس لە سوود و گرنگی مەگنیسیۆم دەكەین. ئەمانە هەندێكن لە سوودەكانی كانزایی مەگنیسیۆم:

یەكەم: مژینی كالیسیۆم باشتر دەكات، هەردوو كانزا كالیسیۆم و مەگنیسیۆم پێویستن بۆ هێشتنەوەی  ئێسك بە دروستی و بەهێزی و رێ لە كەمپتەوی ئێسك دەگرن. ئەگەر مەگنیسیۆم لە لەشدا كەم بوو پێویستە بری زیاتری كالیسیۆم بەلەش بگات زۆربوونی كالیسیۆم دەبێتە گرفت بۆ دڵ و بۆڕییەكانی خوێن ئەگەر بەهێزكەری كالیسیۆمت بەكار هێنا باشتر وایە مەگنیسیۆمیش بەكار بهێنرێت بۆ ئەوەی هەردوو كانزاكە بە هاوسەنگی لە لەشدا هەبن.

دووەم: تەندروستی دڵ باشتر دەكات، سوودێكی تری مەگنیسیۆم ئەوەیە كە باشە بۆ دڵ، ماسولكەكان، ناردنی نیشانە بەدرێژایی لەش. كاتێك بڕی پێویستی مەگنیسیۆم بەكار دەهێنیت ئەوە كەمتر چەوری لە دیواری خوێنبەرەكاندا كۆ دەبێتەوە و كەمتر تووشی بەرزی پەستانی خوێن دەبیتەوە.

سێیەم: ئاستی دڵەڕاوكێ نزم دەكاتەوە، ئەگەر مەگنیسیۆم لە لەشدا كەم بوو زیاتر تووشی دڵەڕاوكێ دەبیتەوە ئەو خۆراكانەی مەگنیسیۆمیان تێدانیە كار لە بەكتریا سوودبەخشەكانی ریخۆڵە دەكەن و بەمەش دەبنە هۆكارێك بۆ دروستبوونی دڵەڕاوكێ. باشترین رێ بۆ خۆبەدوورگرتن لە دڵەڕاوكێ پێویستی ئاستی مەگنیسیۆم لە لەشدا بە شێوەیەكی هاوسەنگ هەبێت بۆ ئەوەی زیان بەلەش نەگەیەنێت.

نیشانەكانی كەمی مەگنیسیۆم لە لەشدا؟
چۆن دەزانیت كە مەگنیسیۆم لە لەشدا كەمە، ئەمانە چەند نیشانەیەكن كە ئاماژە بە كەمی كانزایی مەگنیسیۆم دەكەن لە لەشدا:
ژانی ماسولكە.
شەكەتی و بێهێزی.
رشانەوە و هێڵنجدان.
گۆڕان لە كەسایەتیت.
هەستی پیاچوونی شتێكی تیژ بە پێستدا و تەنانەت سربوونی پێیەكان.

چۆن ئاستی مەگنیسیۆم لە لەشدا بەرز دەكرێتەوە؟
بەپێی توێژینەوەكان بەرزكردنەوەی ئاستی مەگنیسیۆم دەتوانرێت لە رێی خۆراكەوە بێت بەتایبەتی ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بەم كانزایە. ئەمانەش چەند خۆراكێكن كە دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم و بۆ لەش پێویستن.

یەكەم: تۆوی رێحانە، نەك تەنیا دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم، بەڵكو توانایەكی باشی هەیە لە چەوری تواوە توانای بەستنی ژەهرەكانی هەیە لە لەشدا پاشان دەیانكاتە دەرەوەی لەش.

دووەم: تۆوی كونجی، سەرچاوەیەكی تری باشی مەگنیسیۆم تۆوی كونجیە. دەتوانرێت لە ژەمەكاندا زیاد بكرێت وەك لە دروستكردنی زەڵاتە و هەویركاری یان شیرینی. زۆر كانزایی تری تێدایە كە بە شێوەیەكی گشتی باشە بۆ لەش.

سێیەم: چەرەزات، یەكێكی تر لەو خۆراكانەی كە بڕێكی باش مەگنیسیۆمی تێدایە چەرەزاتە وەك باوی و گوێز، خواردنی كووپێك چەرەزات بڕێكی باش مەگنیسیۆم بە لەش دەبەخشێت. بەهەمانشێوە دەتوانرێت لە دروستكردنی شیرینی بەكار بهێنرێت.

چوارەم: چوكلێتی تۆخ (تاڵ)، چوكلێتی تۆخ بڕێكی باش مەگنیسیۆمی تێدایە و دڵەڕاوكێ كەم دەكاتەوە. وادەكات هەستت باشتر بێت و رێ لە چەندان نەخۆشی دەگرێت و باشە بۆ دڵ.




وشە - ئاوات ئازاد