لە رێگەی ریجیمێكی دروست خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە

:: PM:03:08:23/05/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە نەخواردنی هەندێك خۆراكی پێویست بۆ لەش لە چوارچێوەی ریجیمی خۆلاوازكردنەوە، رەنگە مەترسی گەورەی بۆ سەر تەندروستی هەبێت و تووشی نەخۆشی مەترسیدارت بكات.

توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە تەنیا لە ئەمەریكا ساڵانە 80 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە تۆمار دەكرێت و رەنگە ئەوانە پێوەست بن بە سیستەمێكی ریجیمكردنی ناتەندروست، وەك ماڵپەڕی "لایف ساینس" بڵاوی كردەوە.

توێژەران پشتیان بە نموونەیەكی وەرزشی بەست بۆ دیاریكردنی ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئەنجامی نەخواردنی بڕی پێویستی حەوت جۆر پێكهاتەی گرنگ و پێویستی خۆراكەوە كە بوونیان پێویستە لەوانە دانەوێڵەی تەواو و بەرووبوومەكانی شیرەمەنی و میوە و سەوزە و گۆشتی دروستكراو و سوور و خواردنەوە شیرینكراوەكان.

بەپێی داتاكانی 2015، لە كۆی حاڵەتەكانی شێرپەنجە كە دۆزرانەوە، 5%یان بۆ سیستەمی ریجیمكردن لە خۆراكەوە گەڕێندرانەوە، هەروەها توێژینەوەكە حاڵەتەكانی شێرپەنجەی پێوەست بە خواردنەوە كحولییەكانی بە 4-6% دیاری كرد، بۆیە فانگ فانگ چانگ سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە و توێژەر لە بواری شێرپەنجە و خۆراك گوتی، ئەو ئەنجامانە دووپاتی دەكەنەوە كە دەكرێ لە رێگەی باشكردنی جۆری خۆراكەوە خۆمان لە شێرپەنجە بپارێزین.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل