رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى، له راپۆرتێكدا ده‌قى ئه‌و نامه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه كه له لایه‌ن ئه‌ندامانى كۆنگرێسه‌وه بۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه كراوه، دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه ناوه‌ڕۆكى ئه‌م نامه‌یه ستراتیجى نوێى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له سووریا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ناوه‌ڕۆكى ئه‌و نامه‌یه‌ى ئاشكرا كردووه كه له‌لایه‌ن 400 ئه‌ندامى كۆنگرێس له كۆى 435 ئه‌ندام، له باره‌ى بارودۆخى سووریا ئاراسته‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كراوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌دا ئه‌ندامانى كۆنگرێس ته‌واو چاره‌سه‌رى سیاسى ناوخۆی سووریا و جێبه‌جێكردنى بڕیارى نێوده‌وڵه‌تى 2254یان فه‌رامۆش كردووه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات هه‌ر به‌پێى ئه‌م سێ لاپه‌ڕه‌یه ستراتیجى نوێى ئه‌مه‌ریكا له سووریا دادهڕژرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ستراتیجى نوێى ئه‌مه‌ریكا له سێ ره‌هه‌نده‌وه تاوتوێى كراوه، یه‌كه‌میان هه‌ڕه‌شه‌كان له سووریاوه، دووه‌م ئامانجه ستراتیجییهكانه، سێیه‌م ئه‌م رێكارییانهیه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت بۆ پێڕه‌وكردنى ستراتیجییه‌كه‌ى ئه‌نجامى بدات.
هه‌ڕه‌شه‌كان له روانگه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگرێس چین؟
به پێى تێڕوانینى ئه‌ندامانى كۆنگرێس چوار له سووریاوه چوار هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ته‌واوى ناوچه‌كه هه‌یه كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1-تیرۆر : له نامه‌كه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگرێس هاتووه هێشتا زۆر ناوچه له سووریا ماون له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هیچ حكوومه‌تێك نین، بۆیه گرووپه تیرۆریسته‌كانى وه‌ك داعش و قاعیده له‌م ناوچانه ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ڕوا. ئه‌ندامانى كۆنگرێس دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و گرووپانه له ناو سووریا ده‌جه‌نگن، به‌ڵام له‌وێشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر وڵاتانى رۆژئاوا.
2-ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تره كه ئه‌ندامانى كۆنگرێس باسى ده‌كه‌ن، ئه‌وان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئێران كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێى خێرا له نێوان تاران و دیمه‌شق دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆى له ناوچه‌كه زیاتر بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش سه‌ربگرێت، ئه‌وا ئێران و حزبوڵاى لبنانى زیاتر له ئێسته له یه‌كتر نزیك ده‌كه‌ونه‌وه.
3-رووسیا: ئه‌م وڵاته‌یش هاوشێوه‌ى ئێران كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى له سووریا مسۆگه‌ر بكات. رووسیا له دژى گه‌لى سووریا كارى بۆ مانه‌وه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د كرد، جگه له‌مه‌یش چه‌ندان چه‌كى پێشكه‌وتنى به رژێمى سووریا داوه.
4- حزبوڵا: ئه‌م میلیشایه یه‌كێكه له توندترین هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئیسرائیل چونكه 100 هه‌زار مووشه‌ك و رۆكێتى هه‌یه.
سێ هه‌نگاوى ستراتیجى
به پێى ئه‌و ستراتیجه نوێیه‌ى داده‌نرێت، سێ هه‌نگاوى ستراتیجى هه‌ن ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له بارودۆخى سووریا ره‌چاویان بكات.
یه‌كه‌م: مافى ئیسرائیله به‌رگرى له خۆى بكات.
دووه‌م: گوشار بخرێته سه‌ر ئێران و رووسیا له سووریا. به‌ر له هه‌موو شتێكیش بۆ ئه‌م ئامانجه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا كار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى بكات.
سێیه‌م: له رێى جێبه‌جێكردنى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گوشارى زیاتر بخرێته سه‌ر حزبوڵاى لبنانى.
رێكارییه‌كانى بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كان
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت به پشتبه‌ستن به زانیاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان، بۆ جێبه‌جێكردنى ستراتیجیى سه‌ره‌وه، حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا كار بۆ پلانێكى نوێ ده‌كات، ئه‌م پلانه‌یش 10 رێكاریى له خۆ ده‌گرێ. به ئامانجى ئه‌وه‌ى بگات به دروشمى "ده‌سه‌ڵاتێكى نوێ له سووریا، به سیاسه‌تێكى نوێ له‌گه‌ڵ گه‌ل و دراوسێیه‌كانى".
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یش رێكارییهكانن:
1-مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، ئه‌مه‌یش به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپا، تا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كه‌مكردنه‌وه‌یان بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز، هاوكات بێت له‌گه‌ڵ هێنانى هێزه‌كانى ئه‌وروپا و پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌كه.
2-رێ به ئێران نه‌درێت بۆشایى له رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فوڕات پڕ بكاته‌وه كه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌وێن، چونكه ئه‌م هێزانه خۆیان له 60 هه‌زار كه‌س پێكهاتوون و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن، 79 وڵاتیش له هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئه‌ندامن.
3-درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى یاداشتى "رێگریى له به‌ریه‌ككه‌وتن" كه له نێوان سوپاى ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له سووریا هه‌یه.
4-پاڵپشتى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بكرێت كه له دژى پێگه‌كانى ئێران و حزبوڵا له سووریا ئه‌نجامى ده‌دات.
5-هاوئاهه‌نگى زیاتر بكرێت له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بۆ سه‌پاندنى سزاى ئابوورى زیاتر به‌سه‌ر رژێمى سووریا و دامه‌زراوه و به‌رپرسه‌كانى.
6-گوشار بخرێته سه‌ر وڵاتانى عه‌ره‌بى بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ ئاسایى پێوه‌ندى نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ سووریا، جا له‌سه‌ر ئاستى تاكه ده‌وڵه‌ت بێت، یان له رێى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بییه‌وه بێت.
7- بلۆكركردنى ئه‌و پاره‌یه كه بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ى سووریا ده‌درێت، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى سووریا سزا بدرێن كه له پرۆسه‌كه به‌شدارن.
8- رێ نه‌درێت شه‌رعییه‌ت به حكوومه‌تى سووریا بدرێت له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌لاى وڵاتانى رۆژئاوا و وڵاتانى عه‌ره‌بى.
9- گوشار بخرێته سه‌ر وڵاتانى دراوسێ سووریا بۆ ئه‌وه‌ى له پلانى رووسیا بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان هاوكار نه‌بن، به‌ر له‌وه‌ى ئه‌م ئاوارانه بارودۆخیان له ناو سووریا چاك نه‌كرێت.
10-زه‌برى كوشنده له رژێمى سووریا بدرێت كاتێك چه‌كی كیمیایى به‌كار هێنا، ده‌بێت گازى كلۆریش به چه‌كى كیمایى دابنرێت.