به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڤیدیۆی تیك تۆك ڕای گه‌یاند، ئێسته كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنان یان گۆڕینی ئاپی تیك تۆك بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به موزیك.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له بڕیاره‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌ری تیك تۆك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری تیك تۆك له ڕاگه‌یاندراوێكدا بۆ میدیاكانی دنیا گوتوویه‌تی، وه‌ك ڕكابه‌رییه‌ك بۆ ئاپی سپۆتیفای و ئه‌پڵ موزیك به‌نیازن ئاپێك به‌رهه‌م بهێنین به‌ناوی "ByteDance" كه گشت موزیك و گۆرانییه‌كانی دنیا له‌خۆ بگرێت به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له تیك تۆكدا زۆر به‌كار ده‌هێنرێن.
ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێسته رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ئه‌م ئاپه به‌كار ده‌هێنن و رۆژانه چه‌ندان ڤیدیۆی گۆرانی و موزیك زیاد ده‌كه‌ن كه ره‌نگه له‌ناو ئاپه‌كه‌دا بوونی نه‌بێ، بۆیه تیك تۆك هه‌ڵده‌ستێ به زیادكردنی ئه‌و ئاپه و پێوه‌ندیداركردنی گۆرانی و موزیكه‌كان پێیه‌وه.
"تیك تۆك" تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیستمه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته.