له‌ڕێی به‌كارهێنانی چه‌ند ته‌كنیكێكی ئاسان له ئینستاگرام به ئاره‌زووی خۆت كام وێنه‌یه‌ی پێویستت بوو ده‌توانی سه‌یڤی بكه‌ی به‌بێ ئه‌وه كه‌سی به‌رانبه‌ر ئاگاداربێ یان كوالێتی وێنه‌كه تێكبچێت.
ماڵپه‌ڕی "
inverse" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه چۆن ده‌توانی هه‌ر وێنه‌یه‌ك بته‌وێ له ئینستاگرام سه‌یڤی بكه‌ی به‌بێ تێكچوونی كوالێتی و وێنه‌گرتنه‌وه‌ی شاشه‌كه‌وه، له ڤیدیۆیه‌كدا ماڵپه‌ڕه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ته‌نیا پێویستت به دوو شته ئه‌وانیش:
به‌رزكردنه‌وه‌ی ڤێرژنی ئایفۆنه‌كه‌ت بۆ ئای ئۆ ئێس 12 و به‌كارهێنانی ئاپی شۆرت كه‌ت "Shortcuts" كه له‌ناو ئه‌م ئاپه‌دا ده‌توانی وێنه‌كه ده‌ربكه‌یت به‌باشترین شێوه و كوالێتی.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.