ڕۆژنامه‌ی "هائارتس"ی ئیسرائیل ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی سه‌ده له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه
كۆنگره‌ی ئاشتی له پێناوی گه‌شه‌سه‌ندن سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌و گرێبه‌سته‌یه كه بڕیاره له كۆتایی حوزه‌یران/یۆنیۆی ئه‌مساڵ له به‌حرێن ساز بكرێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و كۆنگره‌یه بریتی ده‌بێ له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه، به‌ڵام بێ ئاماده‌بوونی زاوا، چونكه له ئێسته‌وه فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و نایانه‌وێ به‌شداری كۆنگره‌كه بكه‌ن، چونكه ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی تر تێیدا به‌شدارن، به‌ڵام سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان په‌شیمان بكه‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی به‌شداری ئه‌و كۆنگره و نێوه‌ندگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕیاره سه‌رمایه‌دارانی فه‌له‌ستین به فره‌وانی به‌شداری كۆنگره‌كه بكه‌ن، ڕاگه‌یاندنی بایكۆتی كۆنگره‌كه‌یش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینه‌وه كارێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له خراپبوونه، به‌ڵام ئه‌م كۆنگره‌یه سه‌ره‌تای چه‌سپاندنی ئاشتی و ده‌ستكردن به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت.
محه‌مه‌د ئه‌شتیه سه‌رۆكی حكوومه‌تی فه‌له‌ستین دووپاتی كرده‌وه، كه چاره‌سه‌ری ململانێی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل سیاسییه و ته‌نیا به كۆتاییهاتنی داگیركاری ناوچه‌كانمان كۆتایی دێت، هاوكات جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت نه‌بیل ئه‌بوردینه ڕای گه‌یاند، پلانی ئابووری بێ نه‌خشه‌ڕێی سیاسی هیچ لێ سه‌وز نابێ و ئاشتی وه‌دی ناهێنێت، بۆیه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین به ته‌واوی ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هاوكات گۆڕینی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی قودسیش بۆ پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به ته‌واوی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، بڕیاری په‌ره‌پێدانی ئابووری و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین بیرۆكه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه به چاوی بازرگانی و ئابووری له جیهان ده‌ڕوانێت، به‌ڵام پاره‌ی زۆر ده‌بێته چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كان، بێگومان ئه‌مه ئه‌گه‌رچی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گرنگی پێ ده‌دات و ده‌یه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كۆتایی پێ بهێنێت.
به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماده‌یی كۆنگره‌كه نابێ و موشیه كه‌حلون كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی به نوێنه‌ری ناته‌نیاهۆ ده‌چێته كۆنگره‌كه. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له 2008ه‌وه داوای له ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین كرد، كه ئاشتی ئابووری له ته‌ك پرۆسیه‌ی سیاسی و دانوستاندنه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ن و دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده گه‌شه‌ی ئابووری نابێته هۆی چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان، به‌ڵام ده‌توانێ دۆخه‌كه ئارام بكاته‌وه و گرێ سیاسییه‌كان به ئاسانی بكاته‌وه.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوو زۆرێك له توێژینه‌وه و زانا گه‌وره‌كانی بواری ئابووری دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خۆشگوزه‌رانی و به‌هێزی ئابووری ده‌بێته هۆكارێك بۆ دامركاندنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كان، گه‌شه‌ی ئابووری ڕاسته‌وخۆ توندوتیژی كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه واشنتن و ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو ده‌یانه‌وێ ئه‌و تیۆره له‌سه‌ر فه‌له‌ستین و ئیسرائیل جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانێكانی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌ردوولا كۆتایی پێ بێ و توندوتیژییه‌كان نه‌مێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا، گرژی و ململانێكانی سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستوه‌ردانی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له گرفتی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل پێشبینی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له‌و پلانه به‌دی نه‌یه‌ت، چونكه جیا له‌وه‌ی تره‌مپ و ناته‌نیاهۆ له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه هاوڕان، به‌ڵام فه‌له‌ستینییه‌كان دابه‌شبوون و له ناوخۆدا كێشه‌ی زۆریان هه‌یه، كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل به پێدانی قه‌ره‌بوو، وا ده‌كات فه‌له‌ستین پشت به پاره‌ی قه‌ته‌ڕ ببه‌ستێ و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات زۆرترین جیابوونه‌وه‌ی ئابووری له نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل دروست ببێ.
له وه‌ڵامی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌له‌ستین بۆ به‌شداری له‌و كۆنگره‌یه، كۆشكی سپی دووپاتی كرده‌وه، پرۆسه‌كه له دوای كۆنگره‌ی به‌حرێن كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكوو چاره‌سه‌رێكی سیاسی گشتگیر و هه‌مه‌چه‌شنه‌یش ده‌خرێته‌ڕوو و دانوستاندنی ڕژد به سه‌رپه‌رشتی واشنتن ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌بێ ئه‌و كێشه‌یه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا كۆتایی پێ بهێنرێت.
ئاماژه‌ی داوه، بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ گفتوگۆی سیاسی، پێویسته سه‌ره‌تا به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری له نێوان هه‌ردوولا دروست بكرێ، هه‌ردوولا ئیراده و ئاماده‌گی خۆیان بسه‌لمێنن، بۆ ده‌ستكردن به دانوستاندن و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری سیاسی له ته‌ك پێشڤه‌چوونی دۆخی ئابووری و به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری ئه‌و دوو وڵاته، بۆیه گومان له‌وه‌دا نییه، واشنتن هه‌وڵی ته‌واو ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان به مافی ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن و بڕیار له‌چاره‌ی خۆنووسینی خۆیان بده‌ن و له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناوچه‌كه بكه‌ن به یه‌كێك له ستراتیجیترین ناوچه‌كانی جیهان.