دابەشكردنی مووچە دەستی پێ‌ كردەوە

:: AM:10:43:27/05/2019 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، بەغدا لە ساڵی 2019دا پێنج مووچەی ناردووە، بەڵام سێمانگیان بۆ مووچەی ساڵی 2018 بووە و پێش جەژن مووچە دابەشكردن دەست پێ‌ دەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی ئایار، رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، بەغدا لە ساڵی 2018دا نۆ مووچەی بۆ هەرێم ناردووە كە مانگانە بڕی 317 ملیار دینار بووە، لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بە پاشەكەوتەوە مووچەی پێداوە.

وەزیری دارایی و ئابووری گوتی، بەغدا لەمساڵدا پێنج مووچەی بۆ هەرێم ناردووە، لەو پێنج مووچەیە سێ مووچەی ساڵی 2018ی پێدراوە، كە دوانیان بە پاشەكەوت دراون و مووچەیەكی بێ پاشەكەوت دراوە.

لەبارەی دابەشكردنی مووچە ئاشكرای كرد، وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان پێش جەژن دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەكەین.



وشە - رامیار جەواد