كوڕێك دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی كرد ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت لێی جیابێته‌وه و به دوای بیانوویه‌كدا ده‌گه‌ڕێ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه، ڕووخساری ده‌زگیرانه‌كه‌ی به تێزاب شێواند.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، لالان ڤی 24 ساڵان له‌گه‌ڵ ترۆنگ نامهای ساڵی پار له یه‌كتر ماره بڕابوون، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان بۆ ئاهه‌نگی گواستنه‌وه كردبوو، به‌ڵام سێ ڕۆژ به‌ر له ڕۆژی گواستنه‌وه‌كه، ئه‌و كچه له ده‌زگیرانه‌كه‌ی په‌شیمان بووه‌وه و ویستی لێی جیابێته‌وه.
ئه‌م هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌یه به ئاشكرا به ڕه‌فتار و قسه‌ی كچه‌كه‌دا دیار بوو، بۆیه ترۆنگ نامهای ده‌زگیرانی به تێزاب و كیمیایی ڕووخساری شێواند، بۆ چاره‌سه‌ر له ماوه‌ی پێنج مانگدا زیاتر له 10 نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ڕووخساری كرد و هه‌ر چاك نه‌بووه‌وه.
لالان ڤی له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌ناو میدیاكان ئاشكرا كرد و چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵدا بڵاو كرده‌وه، دایكی ده‌ڵێ: سه‌ره‌تا ویستمان به تێگه‌یشتن و قسه هه‌ردوولا له‌سه‌ر جیابوونه‌وه یان پێكه‌وه‌بوون جێگیر بكه‌ین، به‌ڵام ده‌زگیرانی كچه‌كه‌م هات و ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ردا هێنا، به‌هۆیه‌وه ڕووخسار قۆڵ و قاچی سووتاند، به‌شێكی جه‌سته‌ی باوكیشی زیانی به‌ركه‌وت.
پۆلیسه‌كان ئه‌و كوڕه‌یان گرتووه و تا ئێسته له‌ژێر چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌دایه، به‌ڵام دیار نییه به چ سزایه‌ك تۆڵه‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی لێ ده‌كرێته‌وه و چاره‌نووسی چی لێ دێت.