تەڕەپیاز چارەسەری چەندان نەخۆشی دەكات

:: PM:03:13:01/06/2019 ‌

تەڕەپیاز بە جۆرێك لە سەوزە دادەنرێت و لە كۆمەڵەی ئالیومییە زۆر مادە و پێكهاتەی گرنگی تێدایە وەك ئاللیسین. تەڕەپیاز پێكهاتەیەكی بەناوبانگی هەیە چەندان سوود و گرنگی هەیە بۆ لەش و بڕێكی زۆر ئاوی تێدایە رێ لە وشكبوونەوەی لەش دەگرێت. ئەمانە چەند سوودێكی تەڕەپیازن بۆ لەش.

سوودەكانی تەڕەپیاز:
یەكەم: تەندروستی ئێسك، رێ لە مەینی خوێن دەگرێت و نەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە و بڕێكی باش ڤیتامین كەی تێدایە كە یارمەتی بەهێزكردنی ئێسك دەدات. بڕێكی باش پرۆتین بەرهەم دەهێنێت كە پێویستن بۆ ئێسك كالیسیۆمی ئێسك و چری ئێسك زیاتر دەكات.

دووەم: رێ لە شێرپەنجە دەگرێت، زیادكردنی تەڕەپیاز سوودێكی زۆر بەلەش دەگەیەنێت. بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە لەسەر سوود و گرنگییەكانی تەڕەپیاز دەركەوتووە كە خواردنی تەڕەپیاز هەردوو ئاوێتەی ئاللیوم و سكالیەنز بەلەش دەدات ئەم دوو ئاوێتەیەش مەترسییەكانی شێرپەنجە كەم دەكەنەوە. بۆیە تەڕەپیاز زیاتر وەك دژە شێرپەنجەیەك دادەنرێت.

سێیەم: تەندروستی چاو، نایابە بۆ تەندروستی چاوەكان، یەكێك لە گرنگترین سوودەكانی تەڕەپیاز ئەوەیە كە بڕێكی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە. ئەم ڤیتامینەش گرنگە بۆ تۆری چاوەكان وادەكات برێكی زیاتر رووناكی بمژێت رێ لە شەوكوێری دەگرێت، هەروەها بوونی ڤیتامین ئەی لە تەڕەپیازدا وادەكات رێ لە چەندان ناڕێكی تر بگرێت لە چاوەكاندا.

چوارەم: شەكری خوێن نزم دەكاتەوە، تەڕەپیاز تایبەتمەندییەكی تێدایە ناسراوە بە پرۆپیلی ئاللیل ئەم ئاوێتەیە توانای هەیە شەكری خوێن نزم بكاتەوە. هەروەها سكالیەنز نزیكەی %20 كانزایی كرۆم بۆ لەش دابین دەكات لە رۆژێكدا. كانزای كرۆم گرنگە بۆ رێكخستنی ئەنسۆلین لە خوێندا، ئاستی گلوكۆز كەم دەكاتەوە.

پێنجەم: بەسوودە بۆ پێست، بەهۆی بوونی ئاوێـەی ئاللیسینەوە تەندروستی پێست باشتر دەكات و رێ لە چرچبوون و زوو پیربوونی پێست دەگرێت. هەروەها ئاللیسین والە پێست دەكات زیاتر بدرەوشێتەوە بڕێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایە كە سپیكردنەیەكی سروشتی بە پێست دەدات و یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات. بەشێوەیەكی گشتی ڤیتامین سی زیانی رەگە ئازادەكان كەم دەكاتەوە، ئەمەش وادەكات پێست بەردەوام تەندروست و گەشاوە دەربكەوێت. 
 



وشە - ئاوات ئازاد