ژنێكی به‌ریتانی پاش ئه‌وه‌ی په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی له ناو ده‌می منداڵه‌كه‌ی بینی، تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بوو، ته‌نانه‌ت پزیشكه‌كانیش پێیان گوت نازانن چییه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، داریان دیبیتا ژنێكی به‌ریتانییه و ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی یاری كردووه، په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی ترسناكی له ده‌میدا به‌دی كردووه، پێی وابوو په‌ڵه‌كه به‌هۆی هه‌وكردن یان كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه، بۆیه بردییه لای پزیسك و زۆریش لێی ده‌ترسا.
پاش ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان به چه‌ند ڕێیه‌ك پشكنینیان بۆ كرد و نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و په‌ڵه‌یه له زگماكییه‌وه بۆی دروست بووه و دایكه‌كه تازه دركی پێ كردووه، به‌ڵام دیبیتا هیچ باوه‌ڕی نه‌كرد و سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شتێكی تازه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ری بكات.
پاش چه‌ند پشكنینێكی تر، ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵه له‌كاتی یاریكرد پارچه‌یه‌ك مقه‌بای كردووه‌ته ده‌مییه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له ده‌میدا ماوه‌ته‌وه به مه‌ڵاشوویدا نووساوه و ڕه‌نگی بۆ ڕه‌ش گۆڕاوه، بۆیه دایه‌كه‌كه وایزانیبوو كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه.
دایكه‌كه به میدیاكانی گوتووه، كه بۆم ده‌ركه‌وت مقه‌بای خواردووه كچه‌كه‌م تا ماوه‌یه‌ك ته‌نیا پێكه‌نیم، سوپاسگوزار بووم كه ته‌نیا به مه‌ڵاشوویدا نووساوه و قوتی نه‌داوه.