گۆرانیبێژی ناسراوی كورد هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره به‌منزیكانه نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانی بڵاو بكاته‌وه.
گۆرانیبێژ هه‌ڵوێست محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین ئه‌لبوومی خوی كردووه به‌ناوی "په‌یكه‌ری دڵ"، په‌یكه‌ری دڵ ناوی ئه‌و فیلمه‌یه كه هه‌ڵوێست وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ڕۆڵی تێدا ده‌بینێت، له لایه‌ن شوان عه‌تووفه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و بڕیاره بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژانی جه‌ژندا له سینه‌ماكانی كوردستان نمایش بكرێت.
گۆرانیبێژ هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ری ئه‌لبوومه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، "ڕۆژی جه‌ژن له‌گه‌ڵ نمایشكردنی فیلمی (په‌یكه‌ری دڵ) ئه‌لبوومێكی نوێی گۆرانی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه به‌ناوی (په‌یكه‌ری دڵ)، هه‌وڵمان داوه هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان نوێ و تایبه‌ت بن".
فیلمی په‌یكه‌ری دڵ، له سیناریۆی لوقمان سوخنده‌ره و له ده‌رهێنانی شوان عه‌تووفه، چیرۆكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵاوه نووسراوه، باهۆز نه‌سره‌دین و به‌ختیار فه‌تاح پڕۆدیوسه‌ری فیلمه‌كه‌ن، له به‌رهه‌مهێنانی میترۆنۆم پڕۆده‌كشن و كام پڕۆده‌كشنه.
هه‌ڵوێست محه‌مه‌د له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه و دانیشتووی شاری سلێمانییه، ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆكلیپی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی به‌ناوی (700IQD) هه‌یه.