ژنه‌ نیمچه‌ڕووته‌كه‌ی یاریی لیڤه‌رپوول و تۆتنهام بناسه‌

:: AM:11:53:03/06/2019 ‌
شه‌وی شەمووی ڕابردوو لە خولەکی 18ی یاریی کۆتایی خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان لیڤەرپول و تۆتنهام ژنێکی نیمچەڕووت خۆی کرد بە ناوەڕاستی یاریگەدا و بەدوای ئەوەدا یەکسەر لەلایەن دوو کارمەندی ئاسایشەوە دوور خرایەوە.

ئەو ژنە قژزەردە کە بە جلێکی ڕەشی مەلەوە بۆ چەند چرکەیەک کەوتە بەرچاوی سەدان ملیۆن بینەر، ناوی کینسی ڤۆلانسکییە، تەمەنی 22 ساڵە و هاوسەری پیاوێکی ڕووسە بەناوی ڤیتالی زۆرۆڤێتسکی کە خاوەنی سایتێکی گەورەی ئیرۆتیکە. ئەمیش بەو ڕەفتارەی کە نواندنی، ڕێکلامی بۆ سایتی پیاوەکەی کرد. ناوی سایتەکە لەسەر جلی مەلەکەی بەری ڤۆلانسکی نووسرابوو.

زۆرۆڤێتسکیش ساڵی 2015 لە یارییەکی خولی تۆپی سەبەتەی ئەمریکادا بە ڕەفتارێکی هاوشێوە ڕەخنەی لە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرتبوو. 

شه‌وی شه‌موو، هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی (لیڤه‌رپوول و تۆتنهام) له‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ و تێیدا به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر، هاوڕێكانی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌ و توانیان ناسناوی شه‌شه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ بۆ یانه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن.

جێی باسه‌، له‌ دوای یارییه‌كه‌، گه‌ڕان به‌شوێنی ناوی ئه‌و ژنه‌ چووه‌ته‌ ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی وێبگه‌ڕی گووگڵ.


وشە - محەمەد میران