كه‌ناڵی ئاسمانیی "النهار" دیمانه‌یه‌كی یه‌ك سه‌عاتی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ "له‌تیفه توونسی" ساز داوه كه یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی دنیای عه‌ره‌بی. پێگه‌ی "فه‌رفیش" به‌شێكی له‌و دیمانه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا له‌تیفه نایه‌وێ هونه‌ره‌كه‌ی بكاته قوربانی پیاو، بۆیه ئاماده نییه هاوسه‌رگیریی بكاته‌وه.
له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌تیفه ده‌ڵێ، ئه‌سته‌مه هونه‌رمه‌ند بتوانێ هاوسه‌نگی له نێوان ژیانی هونه‌ری و ژیانی تایبه‌تی دروست بكات، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی یه‌ك جار هاوسه‌رگیریم كرد و جیا بوومه‌وه، ئێسته نامه‌وێ جارێكی تر هاوسه‌رگیری بكه‌مه‌وه، چونكه ئاماده نیم هونه‌ره‌كه‌م بكه‌مه قوربانی پیاو. راستییه‌كه‌ی پیاوی رۆژهه‌ڵاتی ناتوانێ ته‌حه‌مولی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات كه هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتوو بێ.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌تیفه باس له‌وه ده‌كات كه زۆر په‌شیمانه له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكیدا بایه‌خی به دراما و شانۆیی گۆرانیئامێز نه‌داوه. هاوكات شانازی به‌وه‌ش ده‌كات كه له فیلمی "سكوت هنصور"ی ده‌رهێنه‌ر یوسف شاهین وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی كردووه. بۆ ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ "ئه‌وه خه‌ونی منداڵیم بووه كه به‌شداری له فیلمی سینه‌مایی بكه‌م".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا باسی گۆرانیبێژانی ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌حلام و نه‌وال زوغبی ده‌كات و ده‌ڵێ به‌بۆچوونی من، ئه‌و خاتوونانه له باشترین ده‌نگه‌كانی كه‌نداون و تا ئێسته جێگره‌وه‌یان نییه.
ناوی ته‌واوی
"له‌تیفه بنت عه‌لیه ئه‌لعه‌ره‌فاوی"یه و له مانگی شوباتی ساڵی 1968 له شاری مه‌نووبه‌ی توونس له دایك بووه. له ساڵی 1978دا بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شداری له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی "یانه‌ی به‌هره‌وه‌ران"دا كردووه. دوای ئه‌وه‌ی قوتابی بووه، ئه‌ستێره‌ی موزیكی عه‌ره‌بی "محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب"ی بینیوه و له به‌رده‌میدا گۆرانیی گوتووه. له گۆرانیدا بایه‌خێكی زۆر به میلۆدی و شیعر داوه، بۆیه له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ره گه‌وره‌كان كاری كردووه وه‌ك به‌لیغ حه‌مدی، سه‌ید مه‌كاوی، محه‌مه‌د ئه‌لموجی، زیاد ئه‌لڕه‌حبانی و عه‌ماڕ ئه‌لشه‌ریعی و زۆری تر.