ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی دروستبوونی زیوانە رەشەكان لە لێودا

:: PM:02:22:03/06/2019 ‌
هەموو كەسێك هەوڵی ئەوە دەدات كە ببێت بە خاوەن پیستێكی تەندروست و لێوێكی لووس و گەشاوە. زۆر كات خاڵی رەش لەسەر لێوەكان دروست دەبێت لە شێوەی زیوان یان پەڵەی قاوەیی ورد كە ئەمەیش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، زۆر كات دروستبوونی پەڵە لەسەر پێست بۆ نەخواردنی ئاوی پێویست و نیشانەكانی شێرپەنجە دەگەڕێتەوە. لێرەدا زیاتر باس لەو هۆكارانە دەكەین كە دەبنە هۆی دروستبوونی پەڵەی قاوەیی لەسەر لێو و تێكدانی رەنگی سروشتی لێو.

یەكەم: وشكبوونەوەی لەش، رۆژانە پێویستە نزیكەی دوو لیتر ئاو بخورێتەوە ئەگەر لەو بڕە كەمتر بێت وشكبوونەوەی لێوەكان روو دەدات، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی شەقبوون و دروستبوونی توێكڵ  یان برینی بچووك بەهۆی ناسكبوونەوەی لێوەكانەوە. یان دەركەوتنی جێی برین و خاڵی تۆخ لەسەر لێوەكان، بۆیە پێویستە بڕێكی زیاتر شلە بخورێتەوە بۆ ئەوەی پێست تووشی وشكبوونەوە نەبن و خانە و شانەكان بە باشی كار بكەن.

دووەم: زۆر بوونی ئاسن لە لەشدا، ئاسن گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی خانەی خوێنی سوور یان خرۆكە سپییەكانی خوێن. كە پێكهاتەی خوێنەكە گەردی ئۆكسجین دەگوازێتەوە. ئاسن گرنگە بۆ رێكخستنی خوێن و رێگری كەمخوێنی. بڕی زۆری ئاسن لە خوێندا دەبێتە هۆی دەركەوتنی خاڵی رەش لە لێوەكاندا.

سێیەم: نەبوونی ڤیتامین ب 12، هەروەها ناسراوە بە كۆبالامین، كە ڤیتامینێكی گرنگە بۆ سیستمی نیگەرانی و چەندان نیشانە لە لەشدا دروست دەكات وەك شەكەتی و ناڕێكی لێدانی دڵ و هەستی پیاچوونی شتێكی تیژ بە پێستدا، رەنگ زەردبوونی پێست. زۆركات پەڵەی تۆخ لەسەر لێوەكان دروست دەبێت ، ڤیتامین ب 12 زیاتر لە بەرهەمی سیر وەك پەنیر ، هێلكە، ماسی گۆشت. هەروەها بەرهەمی خۆراكی تر هەیە كە بە هەمانشێوە دەوڵەمەندن بە ئەم ڤیتامینە.

چوارەم: زۆر خۆدانەبەر تیشكی خۆر، زۆركات چالاكییەكانی رۆژانە لەبەر تیشكی خۆر ئەنجام دەدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی سووتاندنی پێست و دروستبوونی خاڵی رەش لەسەر لێوەكان. ئەم خاڵانە راستییەكەی بەهۆی خۆرەوە دروست دەبێت بە خاڵی پیری ناسراوە. رەنگی خاڵەكان تۆختر دەبنەوە ئەگەر بری زیاتری خۆر بەر پێست بكەوێت . باشتر وایە لێوەكان بپارێزرێت لە تیشكی خۆر و كرێمی تایبەت بە خۆر بەكار بهێنرێت كە  ئێس پی ئیڤی لە 30 كەمتر نەبێت.

پێنجەم: ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان، ژنان زیاتر تووشی گۆڕینی هۆرمۆنەكان دەبنەوە و چەندان نیشانە لە لەشدا روو دەدەن وەك وەستانی سوڕی مانگانە و دروستبوونی خاڵی رەش لەسەر لێوەكان كە هۆكارەكەی بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان دەگەڕێتەوە. لە هەندێك حاڵەتدا ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان كار لە سیستمی رژێنەكان دەكات، بۆیە چەندان گۆڕانكاری لە لەشدا روو دەدەن.



وشە - ئاوات ئازاد