ئه‌سووس له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێك دروست کرد به‌سیسته‌مێكی جیاواز و تایبه‌تمه‌ند كه بتوانێت ڕكابه‌ری به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا بكات.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له مۆبایله به‌هێزه‌كانی ئه‌سووس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بۆ سەرەتاکانی مانگی حووزەیران، كۆمپانیای ئه‌سووس نوێترین بەرهەمی بڵاو کردەوە و رای گه‌یاند كه ئەم مۆبایلە یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا و دیزاینێکی زۆر جیاواز و ناوازەی هەیە.
ئه‌سووس له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێ، مۆبایله‌كه له جۆی "Asus ZenFone 6 Edition 30" و به شاشه‌یه‌كی گه‌وره دروست کراوە کە قەبارەکەی 6.40 ئینجە و ڕوونییەکەی FULL HD یە و سیستەمێکی ئەندرۆیدی بەهێزی تێدا بەکارهێنراوە کە توانایەکی زۆری پێبەخشیوە، ئەمەیش وای کردووە بتوانێت ڕکابەری ئایفۆن و گالاکسی بکات.
ئه‌سووس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی تر، ئه‌م كۆمپانیایه له دووی شووباتی ساڵی 1989 له چین له‌سه‌ر ده‌ستی "تێد هوسو، وه‌ینی تیسا" دامه‌زرا، كۆمپانیای ئه‌سووس له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له چوار گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكان بۆ فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كه له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی 1.3 ملیار دۆلاری قازانج كرد.