جوانی خۆشەویستەكەی ئینگلیزییەكانی شۆك كردووە
جوانی و شۆخ و شەنگی خۆشەویستەكەی دەیلی ئالی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام ئینگلیزییەكان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات.
رۆبی ماری خانمە نمایشكار و خۆشەویستی ئالی بەم دواییە لەبەشێكی زۆری یارییەكاندا لەنێو یاریگە ئامادە دەبێت بۆ پشتگیریكردن لە خۆشەویستەكەی.
هەفتەی رابردوو یانەی تۆتنهام لەنێو یاریگەی خۆی لە گەڕی 20ی خولی نایابی ئینگلیزیدا بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی چێڵسی بردەوە، هەردوو گۆڵەكەش لەلایەن ئالی لە خولەكانی 45 و 54 هاتنە تۆماركردن.
لەو یارییەدا رۆبی لەنێو یاریگە ئامادەبوو بۆ ئەوەی لە نزیكەوە پشتگیری و پاڵپشتی خۆشەویستەكەی بكات.
رۆژی دوای یارییەكە و بەبۆنەی سەركەوتنە گەورەكە ئالی بڕیاری دا ماری خۆشەویستی داوەت چێشتخانەیەك بكات بۆ خوانێكی بەیانیان، رۆژنامەی (زە سەنی)ی ئینگلیزیش ئەم هەلەی قۆستەوە و چەند وێنەیەكی هەردوو ئەستێرەكەی گرت و بڵاوی كردنەوە.
دوای بڵاوكردنەوەی وێنەكان، بەشێكی زۆری هەوادارانی یانەی تۆتنهام سەرسامی خۆیان بە بە جوانی و شۆخ و شەنگی خۆشەویستەكەی ئالی دەربڕی.
وشە -
ئامانج ئهكرهم