كۆمپانیای فه‌یسبووك بڕایاری داوه له نوێترین ئه‌پده‌یتدا بۆ به‌رنامی نامه‌ناردنه‌كه‌ی كه ناوی مه‌سنجه‌ره سیستمی ئاڤاتار "ئیمۆجی كه‌سی" دا‌نێت كه ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ی كارێكته‌ره‌كانی سناپچاته.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی مه‌سنجه‌ری فه‌یسبووك ده‌كات كه هاوشێوه‌ی سناپچاته و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند، ئێسته كار له‌سه‌ر زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ ده‌كه‌ین ئه‌ویش مه‌سنجه‌ر ئاڤاتاره كه له‌ناویدا كه‌سایه‌تییه‌ك به ئاره‌زووی خۆت دروست ده‌كه‌یت و له‌كاتی گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌كاندا ده‌توانی به‌كاری بهێنی.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه هاوشێوه‌ی سناپچاته كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه به‌ناوی "بیت مۆجی" كه كارێكته‌رێك دروست ده‌كه‌یت و له كاتی نامه گۆڕینه‌وه‌دا به‌كاری ده‌هێنیت كه فه‌یسبووك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ مه‌سنجه‌ره‌كه‌ی زیاد ده‌كات.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.