"سه‌رۆكی نوێی حكوومه‌ت ده‌توانێ خزمه‌تێكی گه‌وره به كوردستان بكات"
ئارام قادر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به وازهێنانى به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات له سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى و ده‌ڵێت، ئه‌و بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار هاوپه‌یمانى جێهێشت و هه‌وڵى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دا، به‌ڵام ڕێمان پێ نه‌دا. وه‌ك ڕوونى ده‌كاته‌وه ئێسته دۆخى ناوخۆیى و ڕێكخستنى هاوپه‌یمانى زۆر له پێشتر باشتره و ده‌ڵێت، پێویست ناكات هه‌رچی خه‌ڵكی كوردستانه بێنه ناو چوارچێوه‌ی حزبه‌كان.
- داهاتووی هاوپه‌یمانی نیشتمانی چییه و ئێسته ڕۆڵی له پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان له كوێدایه؟
داهاتووی هاوپه‌یمانی پرشنگدار ده‌بێ، چونكه ئێمه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی هه‌رچه‌نده به ته‌نگژه‌یه‌كی قوڵدا تێپه‌ڕین، به‌ڵام كۆتامان به‌و ته‌نگژه‌یه هێنا و زیانێكی گه‌وره‌مان پێ گه‌یشت و هه‌وڵ درا بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌بار ببرێ، به‌ڵام ئێمه هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییانه‌مان تێپه‌ڕاند و ئێسته گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی ئاسایی خۆمان و ئێسته به‌رده‌وامین له‌كار و چالاكییه‌كانی خۆمان و ئاسۆ له به‌رده‌ممان ڕوونه، دوای ئه‌وه‌ی پێكهێنانه‌وه‌ی ئۆرگانه‌كانمان ته‌واو كرد، ئێسته ده‌ستمان كردووه به رێكخستنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ حزب و كه‌سایه‌تییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
- بۆچی په‌نجه ناخه‌یته سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ده‌یویست هاوپه‌یمانی هه‌ڵوه‌شێته‌وه؟
ڕوونه كه هاوپه‌یمانی پڕۆژه‌یه‌كی فكری ڕۆشنبیری سیاسیی بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی كرد، به‌ڵام ئێمه پێمان راگه‌یاند ھاوپه‌یمانی پڕۆژه و به‌رنامه‌ی ھاودیدهكانیهتی و ده‌بێت ئه‌وان بڕیار له چاره‌نووسی بده‌ن، بۆیه ھه‌ستاین به سازدانی گۆنگره‌یه‌ك و وه‌رگرتنی رای ھاودیدان و به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌نگیان بۆ به‌رده‌وامی ھاوپه‌یمانی دا.
- دواتر پرسیار له رۆیشتنی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌م، به‌ڵام ئێوه پلانێكی ستراتیجیتان ڕاگه‌یاندووه بۆ كاركردنی هاوپه‌یمانی، ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌وه زانیاری رابگه‌یه‌نی؟
پلانه ستراتیجییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی پێوه‌ندی به هه‌موو كوردستانه‌وه هه‌یه، هێڵه گشتییه‌كه‌ی بریتییه له به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانی له ڕووی كاراكته‌ر و ئه‌ندامانی، هاوكات به‌هێزكردنی دید و بۆچوونی هاوپه‌یمانی و سیستمی كاری ناوخۆی، بایه‌خێكی زۆر به ناوخۆی هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ین، چونكه بڕوامان وایه كه ناوخۆی خۆمان به‌هێز بێت، ئه‌وه ده‌توانین ئه‌ركه‌كانی ده‌ره‌وه زۆر باشتر جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌شێكی باشی پڕۆژه‌كه پێوه‌ندی به پێوه‌ندییه سیاسییه‌كان هه‌یه له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كان له كوردستان و عێراق.
- وا ناوتان ڕۆیشتووه وه‌ك حزبێكی دەستەبژێر ده‌رده‌كه‌ون؟
ئه‌وه ئامانجی ئێمه‌یه كه هاوپه‌یمانی بریتییه له قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی ده‌سته‌بژێری هه‌رێمی كوردستان، چونكه بڕوامان وایه حزب بریتییه له ڕیكخراوێكی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێویست ناكات هه‌رچی خه‌ڵكی كوردستانه بێنه ناو چوارچێوه‌ی حزبه‌كان، حزب بریتییه له كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌بژێری خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو توێژه‌كان، هاوپه‌یمانی نایه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی حزبی دروست بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی پێكبێنێت.
- دره‌نگ نییه بۆ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی كۆمه‌ڵگه به حزبی نه‌كرێ، ئێسته كۆمه‌ڵگه به حزبی كراوه؟
هه‌موو حزبه‌كان به‌بێ جیاوازی هه‌وڵیان داوه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بكه‌ن به كۆمه‌ڵگه‌ی حزبی و هه‌مووان ململانێیانه كه زۆرترین خه‌ڵك بێننه ناو حزبه‌كه‌یانه‌وه كه ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی سیاسیی له كوردستان، هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكار بووه كه ته‌نگژه‌ی سیاسیی دروست ببێت و هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده بووه كه حزبه‌كان كردوویانه، چونكه له دنیای پێشكه‌وتوو حزبه‌كان هه‌وڵ ناده‌ن هه‌موو خه‌ڵك كۆنترۆڵ بكه‌ن، ڕاسته دره‌نگه بۆ كوردستان، به‌ڵام ئێسته بكرێت باشتره له‌وه‌ی فه‌رامۆش بكرێت، یه‌كێك له جیاوازه‌كانمان ئه‌وه‌یه.
- به‌شداریتان له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چۆن ده‌بێت و چۆن جیاواز ده‌بن؟
ئێمه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ین له عێراق و كوردستان، یه‌كێك له مۆدێله تازه‌كان ئه‌وه‌یه له ئێسته‌وه ده‌مانه‌وێ كاندیده‌كان ئاماده بكه‌ین و راهێنانیان پێ بكه‌ین له ئێسته‌یشه‌وه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، شێوازی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و گوتارمان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر جیاواز ده‌بێت.
- پێشتر حزبه‌كانی تریش ئه‌م قسانه‌یان ده‌كرد؟
به‌ڵام ئه‌وان جێبه‌جێیان نه‌كردووه و ئێمه ده‌توانین زۆر به‌شێوازێكی جوان و سه‌رده‌مییانه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین.
- چاوتان له‌وه‌یه له داهاتوو هاوپه‌یمانی بگات به چی؟
بگه‌ین به ده‌سه‌ڵات و له داهاتوو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌ناو ده‌سه‌ڵات كار بكه‌ین و له ناو ده‌سه‌ڵاتدا خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ین به ھاووڵاتییان.
- به‌جێهێشتی هاوپه‌یمانی له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بۆ هاوپه‌یمانی چیی گه‌یاند؟
د. به‌رهه‌م وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سیاسیی كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بووه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و هاوپه‌یمانی جێهێشت، جێهێشتنهكهی به زیان گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام توانیمان ئه‌و زیانه قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه و جێی پڕ بكه‌ینه‌وه و هاوپه‌یمانی بێنینه‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی، به جۆرێك ئێسته هاوپه‌یمانی له ناوخۆی خۆی له جاران به‌هێزتره و كاروباره‌كان زیاتر ڕێكخراوهتهوه.
- به‌رهه‌م ساڵح له ناوه‌ڕۆكی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی باسی له‌وه كرد بۆ پۆست واز ده‌هێنێ؟
نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌و كه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه ئاشكرابوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
- تۆ گومانت هه‌بوو ڕۆژێك جێتان بێڵێت؟
له سیاسه‌تدا هیچ شتێك گره‌نتی نییه، ئه‌وه بنه‌مایه‌كی كاری سیاسیی منه و هه‌ركه‌س كاری سیاسیی بكات نابێ چاوه‌ڕێی گره‌نتی بێت، به‌ڵام سیاسه‌ت لای ئارام قادر كارێكی جیاوازه، پێناسه‌ی سیاسه‌ت وا ده‌كه‌م كه ده‌بێ به ئاكاره‌وه سیاسه‌ت بكرێت و له چوارچێوه‌ی ئاكاری سیاسیی ھه‌ڵوێست و ھه‌نگاوی سیاسی ھه‌ڵبگریت، به‌جۆرێك هۆكار بێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و بیر له داهاتووی نیشتمان بكه‌یته‌وه نه‌ك ته‌نیا بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت بكرێته‌وه.
- خاڵی سه‌ره‌كی وازهێنانی به‌رهه‌م ساڵح ڕه‌نگه پێوه‌ندی به یه‌كێتییه‌وه هه‌بێ، به‌ڵام ئێوه ته‌نیا ڕه‌خنه له به‌رهه‌م ساڵح ده‌گرن؟
ئێمه وه‌ك بنه‌مایه‌كی گشتی بنه‌مایه‌كمان هه‌یه كه ته‌نیا تایبه‌ت نییه بۆ یه‌كێتی یان بۆ پارتی یان بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له گوتاری سیاسیماندا باوه‌ڕمان به سڕینه‌وه و سفركردنه‌وه‌ی كه‌س نییه و بڕوامان به‌وه نییه مێژووی حزب و كه‌سایه‌تییه‌كان ھه‌مووی ره‌ش بێت، باوه‌ڕمان نییه به‌وه‌ی كه نابێ كه‌س بمێنی ته‌نیا ئێمه ھه‌بین و به‌ڕه‌ھایی مامه‌ڵه ناكه‌ین، ئه‌و گوتاره نه واقیعییه نه سیاسییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌و شتانه به‌كار ناهێنین، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ ئێمه بێت به فریشته‌ی نازانین و هه‌ر كه‌سێكیش له هاوپه‌یمانی ڕۆیشت به‌ر نه‌فرین ناكه‌وێت و سووكایه‌تی پێ ناكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه وای ده‌بینین هه‌موو كه‌س ئازاده له چاره‌نووسی خۆی به مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی ئاكاری سیاسیی بێت كه زۆر له سیاسییه‌كان وا بیر ناكه‌نه‌وه.
- پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه؟
نه‌خێر.
- پیرۆزبایی لێ نه‌كردی كه بووی به سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی؟
نه‌خێر.
- كوردستان له به‌رده‌م قۆناغێكی نوێدایه كه حكوومه‌ت له ڕێیه، ئێوه چیتان هه‌یه بۆ قۆناغه؟
زۆر به‌داخه‌وه بۆ دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت، دواكه‌وتنی حكوومه‌ت زیانێكی زۆری گه‌یاند به ناوبانگی كوردستان و سیاسه‌ت و كاری خه‌ڵك و به‌گشتیی كوردستان له ڕووی سیاسیی و ئابووری و ئیداری دوا ده‌خات، هیوادارین له‌وه زیاتر پێكهێنانی حكوومه‌ت دوا نه‌خرێ، دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت كاره‌ساتێكی سیاسیی گه‌وره‌یه، له چ شوێنێك ھه‌یه پاش هه‌شت مانگ ھه‌ڵبژاردن حكوومه‌ت پێك نه‌ھاتبێت، به‌داخه‌وه بووینه‌ته نموونه‌یه‌كی خراپ له دنیای سیاسه‌ت.
- چاوه‌ڕێی چی له حكوومه‌تی داهاتووی كوردستان ده‌كه‌ی؟
ھیواخوازم حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌زووترین كات پێكبێت و قه‌ره‌بووی زیانه‌كان بكاته‌وه كه له دواكه‌وتنی پێكهێنانی به‌ر خه‌ڵك كه‌وتووه، پێمان وایه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره له به‌رده‌م حكوومه‌تی داهاتووی كوردستاندایه و سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ھه‌لێكی باشی له‌به‌رده‌مدایه و ده‌توانێ خزمه‌تێكی گه‌وره به خه‌ڵكی كوردستان بكات، چونكه ده‌رفه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆی و ئابووری هاتووه‌ته پێشه‌وه و ده‌كرێ كوردستان بنیات بنرێته‌وه، ئێمه ڕه‌خنه‌مان هه‌یه له‌و حزب و كه‌ناڵانه‌ی به‌ناوی ڕه‌خنه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بێ ئومێدی له كوردستان بڵاوه ده‌كه‌نه‌وه یان به ناوی چاكسازییه‌وه خه‌ڵك ده‌ڕووخێنن، ئێمه ڕۆڵی چاودێری ده‌بینین و هاوكاری حكوومه‌ت ده‌بین بۆ چاككردنی كه‌موكوڕییه‌كانی، مه‌رج نییه ڕه‌خنه بگری و بێ ئومێدی بڵاو بكه‌یته‌وه.
- دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی كوردستانت له نزیكه‌وه بینیوه؟
نه‌خێر وه‌ك سه‌ردانی فه‌رمی ته‌نیا سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامیم كردووه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و حزبه كوردستانی و عێراقییه‌كان، چونكه باوه‌ڕمان به دروستكردنی پێوه‌ندی ئه‌رێنی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، پێوه‌ندی باشم له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌یه، ئێمه ڕه‌خنه‌مان هه‌یه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌یگه‌یه‌نین.
- كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له كوێی كاری هاوپه‌یمانیدایه؟
نه حزبه سیاسییه‌كان و نه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا و نه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری رژدیان بۆ ماده‌ی 140 نه‌كردووه و كه‌مته‌رخه‌م بوون له به‌رانبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، ئه‌گه‌ر له ڕووی یاساییه‌وه نه‌توانرێ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه، حكوومه‌ت ده‌یتوانی خزمه‌تگوزاری به‌شێوه‌یه‌كی شایسته بگه‌یه‌نێت و دڵی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆش بكات، قسه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه پێویسته حكوومه‌ت پێش باسكردنی له ماده‌ی 140، خزمه‌تی ئه‌و ناوچانه بكات و ئاوه‌دانی بگه‌ڕێنیته‌وه تا بۆ خه‌ڵكی بسه‌لمێنی له خه‌می ئه‌و ناوچانه‌دان و پێویسته نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا كار بكه‌ن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140.
16ی ئۆكتۆبه‌ر لای تۆ چیی گه‌یاند؟
نیوه‌ی خاكی كوردستان‌مان له ده‌ست دا و بارودۆخی سیاسیی كوردستانی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ.
- به‌غدا له قۆناغێكی نوێدایه له‌باره‌ی پرسی كورد، پێتان وایه ئه‌م قۆناغه به‌رده‌وام بێت؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خزمه‌ت به كوردستان بكه‌ین، پێویسته ژێرخانی ئابووری و ئیداری به‌هێز بكه‌ین و له ڕێی ده‌ستووری عێراقه‌وه قۆناغی نوێ دروست بكه‌ین، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌ڵێن به‌غدا بۆ كورد باشه، پێوه‌ندی به ئێسته‌وه نییه، پێشتریش ده‌رفه‌تی گه‌وره هه‌بووه كورد كاری تێدا بكات، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانیوه كاری تێدا بكه‌ین.
- له سلێمانی حزبه سیاسییه‌كان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ و كێشه ده‌بنه‌وه، ئێوه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن؟
ئێمه كارمان له هه‌موو كوردستانه و هاوپه‌یمانی قه‌واره‌یه‌ك نییه ته‌نیا كورد له خۆی بگرێ، به‌ڵكو عه‌ره‌ب و توركمانیش ده‌گرێته‌وه به هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عێراقه‌وه، چالاكی ئێمه قه‌تیس نه‌بوو ته‌نیا له سلێمانی و ھه‌ولێر، ئه‌وه‌ی كاری سیاسی بكات ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكات ڕووبه‌ڕووی كێشه و ئاسته‌نگ ببێته‌وه، هیوادارین سڕینه‌وه یه‌كتر به‌كۆتا بێت.
• به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ین له عێراق و كوردستاندا
• له 16ى ئۆكتۆبه‌ر نیوه‌ی خاكی كوردستان‌مان له ده‌ست دا و گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ
• له داهاتوو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا كار بكه‌ین
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم