پسپۆرێكی خۆراك رایده‌گه‌یه‌نێت جگه‌ری مریشك و ئاژه‌ڵ یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی كه سوودی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت جگه‌ر ئامێری پاڵاوتنه و زیانی زۆریشی هه‌یه.
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سوودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ یه‌كێك له‌وانه ڤیتامین B12ی تێدایه كه سوودی هه‌یه بۆ زیادبوونی خوێن و یارمه‌تی درووستبونی خڕۆكه سوورهكهكان ده‌دات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و خواردنه ئاگاداری هه‌ندێ بابه‌ت بین.
له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: جگه‌ر ئامێری پاڵاوتنه له‌ناو جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵ یان مریشك، هه‌موو ئه‌و هۆرمۆن و ده‌رمانانه‌ی كه ئه‌درێ به ئاژه‌ڵ یان مریشكه‌كه له ناو جگه‌ر كۆده‌بێته‌وه و ژه‌هر دروست ده‌كات، بۆیه زۆر گرنگه سه‌ره‌تا پێش خواردنی جگه‌ر دڵنیابین له‌وه‌ی ئاژه‌ڵ یان مریشكه‌كه هۆرمۆن و ده‌رمانی پێ نه‌درابێت.
زیاتر گوتی: ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی ده‌رده‌شایان هه‌یه نابێت جگه‌ر بخۆن چونكه بڕێكی زۆر ترشی یۆریك دروست ده‌كات و ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆلیسترۆڵ و چه‌وری و خواردنێكی گونجاویش نیه بۆ نه‌خۆشانی دڵ.
شاڵاو عارف پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: هه‌ندێكجار جگه‌ره زیانی بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆن هه‌یه بۆ نمونه ژنێك كه دووگیان بێت نابێت له سه‌ره‌تای دووگیانی بیخوات چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین دی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێواندنی هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كانی كۆرپه هه‌یه.
ڕوونی كرده‌وه, ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵ و فشاری خوێنیان هه‌یه نابێت جگه‌ر بخۆن چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆلیسترۆڵ و ئه‌و كۆلیسترۆڵهش له دیواری مولوله‌كان ده‌نیشن و فشار به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی شه‌كره و به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه نابێت بیخۆن، هه‌ندێكجار جگه‌ر ژه‌هراویش ده‌بێت بۆیه پێویسته پێش خواردنی به باشی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵ یان په‌له‌وه‌ره‌كه بكه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی