هەردی سەلامی گۆرانییەکى نوێى بڵاو کردەوە

:: PM:02:10:06/06/2019 ‌
گۆرانیبێژى لاوى كورد هەردی سەلامی یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەندی کۆچکردوو عوسمان عەلی بە ستایلێکی جیاواز گوتووەتەوە و وەکو دیاری جەژنانە بڵاوی کردەوە، تاكو ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ 70 هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه‌ له‌ یوتیووبى تایبه‌تى خۆى.

هەردی سەلامی گۆرانی "مەڕۆ"ی عوسمان عەلی بە ستایلێکی نوێ گووتەوە و لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یووتیوب بڵاوی کردووەتەوە، پێشتریش ڕای گەیاندبوو بە ڕەزامەندی بنەماڵەی عوسمان عەلی کۆچکردوو گۆرانییەکەی گوتووەتەوە.

گۆرانی "مەڕۆ"، هۆنراوەی عەتا چاوشینە و ئاوازی عوسمان عەلی خۆیەتی، ئەفشین شوکری کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە، هەردی سەلامی وەکو دیاری جەژنانە بۆ هەوادارەکانی بە ستایلێکی نوێ گوتوویەتیەوە.

هەردی سەلامی، لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.




وشە - محەمەد میران