گۆرانیبێژى ناسراوى كورد پەرواز حسێن نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە زمانی عەرەبی بە ناوی " كل المشاعر" له پێگهى تایبهتى خۆى له یوتیووب بڵاو کردەوە، تاكو ئێسته تهنها 23,059 بینهرى ههبووه.
گۆرانی " كل المشاعر" نوێترین گۆرانی پەروازە و بەبۆنەی جەژنەوە لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یووتیوب بڵاوى کردووەتەوە، هۆنراوەی حەمید غەریبە، ئاواز و دابەشکردنی ئەحمەد حەدادە، ڕێکا بەرزنجی کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
پەرواز حسێن لەساڵی 1989 لە قەڵادزێ لەدایکبووە، ئێسته لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و ژیانی هاوسەری لەگەڵ گۆرانیبێژ گۆران ساڵح پێکهێناوە و خاوەنی دوو کچن بەناوەکانی "گۆنا و گەردەن"، لەساڵی 2013 بەشداری لە بەرنامەی عەرەب ئایدڵی کەناڵی mbc دا كرد، توانی تا قۆناغەکانی پێش كۆتای بەردەوام بێت، ئێسته خاوەنی کلیپ و بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.