چوار ژن بەڕووداوی هاتوچۆ مردن

:: PM:12:01:07/06/2019 ‌
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە چوار ژن گیانیان لە دەستداو دوو پیاویش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی حەوتی حوزەیران، وەیس زەیدان سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی شارەدێی وەجیهیەی سەربەشارۆكەی شارەبان، بە"وشە"ـی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نزیك شارۆكەی شارەبان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری كیا وەرگەڕا و چوار ژن گیانیان لە دەستداو دوو پیاویش  بەسەختی برینداربوون.

سەرۆكی ئەنجوومەن شارەدێی وەجیهیە گوتی، تەواوی قوربانییەكان خزم و كەسی نزیكی یەكن.

باسی لەوەشكرد، تیژڕەوی هۆكاری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكە بووە لە كاتێكدا ئەو خێزانە لە سەردانێكی پارێزگی نەجەفدا بۆ ماڵ دەگەڕانەوە.

بەهۆی سەرپێچی كردنی هاووڵاتیان لە ڕێنونییەكانی هاتوچۆ ساڵانە سەتان هاووڵاتی دەبنە قوربانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و زیانی چەندان ملیۆن دۆلار بەر هاووڵاتیان دەكەوێت.

بەرپرسانی هاتوچۆ زۆری ڕووداوەكانیان بۆ كەمتەرخەمی شوفێران و پاپەند نەبوون بە خێرایی دیاری كراو دەگێڕنەوە.

گەرمیان /سەبری هۆرێنی



وشە - رامیار جەواد