گۆرانیبێژى ناسراوى كورد نەڤید زەردی گۆرانی "خەیاڵ"ی بڵاو کردەوە، لەبەر ئەوەی پێشتر بەڵێنی دابوو، كه تەنها بە دەنگ بڵاوى دهكاتهوه و بەمنزیکانەش کلیپەکەی تەواو دەبێت.
لەبارەی گۆرانییەکەوە نەڤید لە پێگهى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویهتى، "گۆرانییەکە تەنها بە دەنگ و بەبێ کلیۆ بڵاو دهكهینهوه، ئەو گۆرانییە بە پیرۆز دەزانم بۆ خودی خۆم، بۆیە ئارەزوو دەکهم کلیپەکەی تایبەت بێت و هەوڵدەدەین لە 10 ڕۆژی ئایندەدا کارەکانی کلیپەکە تەواو بکەین".
گۆرانیی "خەیاڵ" نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردییە، لە تێکستی ڕەنج سەنگاوی و ئاوازی نەڤید خۆیەتی، ئەڕەینجمێنتی مەجید کازمی و فیروز ڤیسانلودە.
نەڤید زەردی خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی 2004 ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیوویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، جگە لەوەیش چەندان کۆنسێرتی لە شارە جیاوازەکان ساز کردووە.