گۆرانیبێژی دیاری تورکیا سبیل جان، دواى ئهوهى له دووهم ڕۆژى جهژنى ڕمهزان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی له یتوتیووب بڵاو کردەوە، توانى لهماوهیهكى كهم 1,105,130 ملیۆن بینهرهى ههبێت.
گۆرانی "Vallahi Yalan" یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی سبیل جان، تێکستەکەی ئیمرە ئەکتورک نوسویەتی، سەرکان سۆن میز کاری میوزیکی بۆ کردووە، ئەرەنجمێنتی سیزگین گیزگینە، بەرهەمەکەی کردووە کە لەلایەن تامیر ئایدگدو کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
سبیل جان ئەکتەر و سەماکار و گۆرانیبێژی دیاری تورکیایە، لە ساڵی 1970 لە ئیستەنبووڵ لەدایکبووە، لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەرکەوتووە، پاش بڵاو کردنەوەی چەند ئەلبوومێکی گۆرانی بوو بە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین هونەرمەندەکانی تورکیا و هەوادارێکی زۆری هەیە، جگە لە ئاهەنگ و کۆنسێرتی تایبەت و چەندان ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراو، تا ئێسته 23 ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.