له جیهان جه‌نگی زۆر و تووڕه‌یی و ڕق و مه‌رگ ڕۆژانه ڕوویان له‌زیادبوونه‌وه، له ته‌ك هه‌موو ئه‌مانه‌یش دا كه‌س ناپه‌رژێته سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، كه له هه‌موو كێشه‌كان مه‌ترسیدارتر و زیانمه‌ندتره بۆ مرۆڤ.
به گوێره‌ی ئامار و توێژینه‌وه‌كان له بۆمبی ئه‌تۆمی و سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و جه‌نگه گه‌ورانه‌ی مرۆڤ به مه‌ترسی ده‌بینێت، ترسناكتر له هه‌موویان گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه، چونكه ئه‌گه‌ر جه‌نگ و كێشه‌كان پێوه‌ندی به ناوچه‌یه‌ك یان وڵاتێكی سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌بێت، ئه‌وا گۆڕانی كه‌شوهه‌وا پێوه‌ندی به سه‌رجه‌م دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه.
نیكیتا نیكۆلاییڤیش مویسییڤ ئه‌ندامی ئه‌كادیمیانی زانسته‌كان له ڕووسیا له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته به وردی له قه‌باره‌ی مه‌ترسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا تێ بكات، چونكه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ به‌رپاكردنی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدێكی جیهانییه كه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێت، پێویسته هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگری له گۆڕانكارییه‌كان سه‌رتاسه‌ری و گشتگیر بن و له تاقیگه و ئه‌كادیمیا و زانكۆكان و ژووری توێژینه‌وه‌كان ده‌ربچن و ڕاستییه‌كان بۆ هه‌موو خه‌ڵك ئاشكرا بكرێت، تا خه‌ڵكی زۆرتر بێنه ڕیزی پارێزه‌رانی گۆی زه‌وی و پشتیوانی ستراتیجی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بكه‌ن.
بێگومان هۆكاره‌كانی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی یه‌كجار زۆرن، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر و كاریگه‌رتر بریتییه له مرۆڤ، پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردن ئه‌و سێ چه‌مكه‌ن كه به ده‌ستی مرۆڤه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر گۆڕینی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی.
هاوكات گرنگینه‌دان به پاراستنی ژینگه و فڕێدانی پاشماوه‌كانی مرۆڤ بۆ سه‌ر زه‌وی و نێو ڕووبار و ده‌ریا و زه‌ریاكان گرفتی گه‌وره‌ن و بنه‌مای سه‌ره‌كین ئه‌و كاره‌سات و تسۆنامییه گه‌وره‌یه‌ن كه گۆی زه‌وی چاوه‌ڕوانی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاری و بێباكییه‌وه، پله‌ی گه‌رمی ڕووی له‌به‌رز بوونه‌وه‌یه و ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان بووه‌ته ژینگه‌یه‌كی ناله‌بار بۆ گیانه‌وه‌ر ئاوییه‌كان و زه‌وی به خێرایی به‌ره‌و بیابانبوون ده‌ڕوا و ناوچه به‌فرینه‌كان ده‌توێنه‌وه و ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له جه‌مسه‌ری باكور ده‌بینرێت.
ئه‌و توێژه‌ره ڕووسیه ئاماژه به‌وه‌یش داوه، كه ڕێژه‌ی بارانبارین و به‌فر ڕووی له كه‌می كردووه، به‌وهۆیه‌وه ده‌ریاچه و گۆم و زۆنگاوه‌كان ڕوو له وشكبوون ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ریاچه‌ی ئارالی ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌بینرێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاویش به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری جه‌مسه‌ره‌كان ئه‌گه‌ری نقوومبوونی چه‌ندان دوورگه و وڵاتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به تایبه‌ت شاره‌كانی كه‌نار زه‌ریا له ئه‌مه‌ریكا و كه‌ناراوه‌كانی ئاسیا، پێشبینی ده‌كرێ لافاوی یه‌كجار گه‌وره و مه‌زن له چه‌ند ساڵی داهاتوو دروست ببن، كه زیانی یه‌كجار گه‌وره به خه‌ڵكی نیشته‌جێی كه‌ناراوه‌كان بگه‌یه‌نن.
له ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییه زۆرێك له گیانه‌وه‌ره‌كان كۆتاییان دێ و هیچ وه‌چه‌یه‌ك دروست ناكه‌ن، چونكه به‌شێك له گیانه‌وه‌ره‌كان به‌رگه‌ی ئه‌و كه‌شوهه‌وا ناله‌باره ناگرن، كه زه‌وی له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، جیا له‌وه‌ی به‌رووبوومی كشتوكاڵی كه‌م ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش سه‌ره‌نجام ته‌نگژه‌ی كه‌می خۆراكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه زۆرێك له گیانه‌وه‌ران و ته‌نانه‌ت مرۆڤیش گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، هاوكات ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه زانستییه‌كان له 2050 به ملیۆنان و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به سه‌دان ملیۆن مرۆڤ ببنه قوربانی
گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا به جۆرێك ژماره‌ی قوربانیان له هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی زۆرتر بێت. جیا له‌وه به سه‌دان هاووڵاتی تریش ئاواره ده‌بن و ڕوو له وڵاتانی تر ده‌كه‌ن، كه كه‌شوهه‌وایان تاڕاده‌یه‌ك جێگیرتر و باشتره، به تایبه‌ت خه‌ڵكی كه‌ناراوه‌كان سه‌رجه‌میان ئاواره ده‌بن و ماڵ و زێدی خۆیان جێ ده‌هێڵن.
جیا له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئاسیا پێشبینی ده‌كرێ دوای 80 ساڵی تر ژیان له نواچه‌كانی كه‌نداویش بوونی نه‌مێنێت و باشووری ئه‌وروپا و باكوری ئه‌فریقا ڕووبه‌ڕووی لافاوی یه‌كجار گه‌وره و مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه، بۆیه زانایان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه هیچ ئومێدێك نییه تا به‌ر به‌و كاره‌ساته مه‌ترسیدارانه بگیرێ و مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی قڕبووندایه و سیاسییه‌كان و حكوومه‌ته‌كانی دنیایش هه‌ر خه‌ریكی جه‌نگ و مامه‌ڵه‌ی ژێر به‌ژێر و كۆكردنه‌وه‌ی پاره و جێگیركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ناوچه جیا جیاكانی دنیا، له شوێنی ئه‌وه‌ی هه‌مووان یه‌كده‌ست بن و خه‌م له داهاتووی گۆی زه‌وی بخۆن و كار بكه‌ن، بۆ نه‌هێشتن یان كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی، پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنان به جۆر و شێوازێكی تر بهێننه بوون كه دۆستی ژینگه و سرووشت بێ، نه‌ك جینۆسایدی گۆی زه‌وی بكات.