ڕێكخراوی منداڵپارێزیی یونسێف ئاماری به‌شوودانی كچ و ژنهێنانی كوڕی له ته‌مه‌نی منداڵی بڵاو كرده‌وه و ئاشكرای كرد، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 115 ملیۆن منداڵ.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هاوسه‌رگیرییان كردووه، به‌پێی هه‌واڵه‌كه كه له ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی یونسێفی جیهانیی وه‌رگرتووه، 115 ملیۆن منداڵ هاوسه‌رگیرییان كردووه و 23 ملیۆنیان له ته‌مه‌نی خوار 15 ساڵی بوون.
ئه‌م ئامارانه‌ی یونسێف له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر 82 وڵاتی دنیا ئاشكرا كراون، به پێی ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر ڕێژه‌كه له دنیادا بۆ هه‌موو وڵاتان وه‌ربگیرێت ده‌گاته 765 ملیۆن منداڵ كه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
هێنریتا فۆر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێك له كاره‌كانی یونسێف ده‌ڵێ: هاوسه‌رگیریی منداڵیی له مرۆڤ ده‌سێنێته‌وه، چه‌ند ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌ك ده‌خاته سه‌ریان كه گه‌وره‌ش ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنیان نییه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی یونسێف، هاوسه‌رگیریی منداڵانی كوڕ له وڵاتانی باشووری ئه‌فریقا، ئه‌مه‌ریكای لاتین و ناوچه ده‌ریاییه‌كانی كاریبی، ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و زه‌ریای هێمن زۆرترن و ڕوویان له زیادبوونه.
یونسێف ئاشكرای كردووه، %28ی ئه‌و كوڕانه‌ی له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست هاوسه‌رگیرییان كردووه، منداڵ بوون، دوای ئه‌وانیش به ڕێژه‌ی %19 هاوسه‌رگیرییه‌كانی كوڕانی نیكاراگوا دێت و دواتریش ماداگاسكه‌ر كه ڕێژه‌ی %13ی هاوسه‌رگیری كوڕه‌كانیان له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی یونسێف زیاتر گوتی: زوو هاوسه‌رگیریكردنی كوڕان وایان لێ ده‌كات زوو ببن به باوك، ئه‌مه‌ش په‌ستانی به‌خێوكردنی خێزان ده‌خاته سه‌ریان و هه‌لی فێربوون و خوێنده‌واریی كه‌م ده‌كاته‌وه.