ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی دروستبوونی چەوری ورگ

:: PM:03:52:08/06/2019 ‌
هەڵئاوسانی ورگ زۆركات بەهۆی كۆبوونەوەی چەورییەوە دروست دەبێت بەپێی دەسەڵاتی تەندروستی، پێوەندییەكی زۆری هەیە بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەمی و نەخۆشی دڵ و تەنانەت هۆكارێكە بۆ نەخۆشییەكانی شێرپەنجە. نەبوونی ورگ نەك تەنیا شێوەیەكی گونجاو بە لەش دەدات، بەڵكو وا دەكات بەشێوەیەكی تەندروستر بژیت، بەڵام چەندان نەریتی رۆژانە هەن كە كاریگەری لەسەر لەش دروست دەكەن و دەبنە هۆی دروست بوونی چەوری لە لەشدا.

یەكەم: هەبوونی فشار، زانایان دەڵێن بوونی فشار كاریگەریەكی زۆری هەیە لەسەر هۆرمۆنەكانی لەش وا دەكەن بڕێكی زیاتر خانەی چەوری كۆببێتەوە و بەمەیش زیانێكی زیاتر بە لەش دەگەیەنێت، بۆیە باشتر وایە فشاری دەروونی كەمتر بكرێتەوە بۆ ئەوەی لەش تووشی ئەو گرفتانە نەبێت كە دەبنە هۆكارێك بۆ كۆبوونەوەی چەوری.

دووەم: كەم خەوی، كەم خەوی بەتایبەتی لە شەودا هۆكارێكە بۆ كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا و هەڵئاوسانی چاوەكان و ورگ و بەهەمانشێوە كەم خەوی كاریگەری هەیە لەسەر ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان كە بەهەمانشێوە دەبنە هۆی كۆبوونەوەی چەوری بەتایبەتی لە ناوچەی كەمەردا.

سێیەم: خواردنی خۆراك لە درەنگانی شەودا، دوو هۆكار هەیە كە خواردنی شەو زیان بەلەش دەگەیەنێت یەكەمیان دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر كالۆری لە لەشدا و پاشان دەگۆڕێت بۆ چەوری سك. پاشان دەبێتە هۆكارێك بۆ هەڵگەرانەوەی ترشی گەدە بە درێژایی شەو  كە هۆكارێكە بۆ خەوزران. وەك باسمان كرد كەمخەوی كاریگەر هەیە لەسەر دروستبوونی چەوری  ورگ.

چوارەم: وازهێنان لە خواردن، بەپێێ‌ شارەزایانی لەش جوانی ئەو رێجیمانەی بۆ دابەزاندنی كێش پێویستن تا ئاستێك هێنانە ناوەوەی كالۆری كەم دەكەنەوە. بەشێوەیەكی خێرا رێژەی زیندەپاڵ هێواش دەكاتەوە هەروەها بڕێكی زۆر خانەی چەوری لە سكدا كۆ دەبێتەوە، باشتر وایە هەموو ژەمەكان بە شێوەیەكی رێك و دروست بخورێت، بەڵام تەنیا لە پێنج بۆ شەش كەوچك زیاتر نەبێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زیادبوونی كێش و هێواش بوونەوەی زیندەپاڵ.

 پێنجەم: زۆر دانیشتن بۆ ماوەیەكی درێژ، زۆر دانیشتن بە دیار تەلەڤزیۆن یان كۆمپیتەر  بەهەمانشێوە هۆكارێكە بۆ دروستبوونی چەوری ورگ. ئەگەر چالاكی رۆژانە زیاتر بێت ئەوە چەوری كەمەر كەمتر دەبێتەوە ئەو مەترسییانە كەمتر دەكاتەوە كە دەبنە هۆكارێك بۆ دروستبوونی پەستانی خوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ و نەخۆشییەكانی دڵ و بەرزبوونەوەی شەكری خوێن.



وشە - ئاوات ئازاد