پێوەندی نێوان خەوتن و پەستانی خوێن

:: PM:08:09:08/06/2019 ‌

زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە هەر كەموكوڕیەك لە ماوە و كات و جۆری نوستن كار دەكاتە سەر تەندروستی مرۆڤ بەگشتی، لەوانەش پێوەندی لە نێوان جۆری نوستن و بەرزی پەستانی خوێن كە نەنوستن بۆ كاتی پێویست دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی پەستانی خوێن. وەك زانایانی زانكۆی ئەریزۆنا باسی دەكەن. 

توێژینەوەكە كە لە ماڵپەڕی كۆڤاری " Psychosomatic Medicine "، هاتە بڵاوكردنەوە، كە تاقیكردنەوەیەك لەسەر 300 كەس كراوە تەمەنیان لە نێوان 21-70 ساڵ بوو و ئەوان هیچ كێشەیی دڵیان نەبووە و دوو رۆژ پێوانەی پەستانی خوێنیان كرا لە هەر 45 خولەكێكدا لە شەو.

وەك لە ئەنجامەكان دیاركەوت پەستانی گرژبوون لای ئەوانەی خەوێكی باشیان نەبووە لە رۆژی دواتر زیادی كردووە، لەوكاتەی ئاستی ئاسایی پەستان 120/80 میلیمەتری جیوەیە و پزیشكان دەڵێن كە كاتی پێویست كە مرۆڤ تیایدا بخەوێت لە نێوان شەش بۆ نۆ سەعاتە لە رۆژێكدا.

بۆیە زانایان تێبینیان كرد كە كەمخەوتنی درێژخایەن و بەردەوام، رەنگە ببێتە هۆی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن و شێوانی ئاستی رارایی و دەردانی رێژەی ئەنسۆلین، بۆیە بۆ رێگرتن لەو كێشە گەورانە زانایان رێنوێنی دەكەن بە داخستنی پەنجەرەكان لەشەوانەدا و دوورخستنەوەی مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان لە ژووری نوستن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل