لە چه‌ند رۆژى رابردوو كچێكى ته‌مه‌ن 10
ساڵان به‌ناوى "دلین وه‌لید" ون بوو، ئێوارەی دوێنێ تەرمەکەی له‌نێو یه‌كێك له باغه‌كانى سه‌نته‌رى
شارى دهۆك دۆزرایه‌وه و ئه‌مرۆ پۆلیسى دهۆك ناسنامه‌ى بكوژهکەی ئاشکرا کرد و دەرکەوت بکوژەکە هاوڕێی باوکی دلینە و
هەوڵی داوە دەستدرێژی سێکسی بکاتە سەر.
كه‌مێك پێش ئێسته،
لیوا تاریق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پۆلیسى پارێزگاى دهۆك له كونگره‌یه‌كى
رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، دواى لێكۆڵینه‌وه لە دیارنەمانی
دلینی تەمەن 10 ساڵان، چه‌ند كه‌سێك
به تومه‌تى كوژرانى ئه‌و كچه ده‌ستنیشانكران، شه‌وى رابردوو یه‌كێك له
تاوانباران له‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكوڵینه‌وه ددانى به تاوانه‌كه‌ى نا، هه‌روه‌ها كه‌سێكى
تریش كه ده‌بێته براى بكوژه‌كه له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه گیراوه و
لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه تا راپورتى پزیشكى داد بڵاو ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى
دهۆك راشیگه‌یاند، ئه‌و تاوانباره كچه 10 ساڵانەکەى ههڵخهڵەتاندووه
و كچه‌كه‌ش ئه‌و تاوانباره ده‌ناسێ چونكه هاوكاری باوكى بووه، دواتر كچه‌كه ده‌باته نێو
یه‌كێك له باغه‌كانى شارى دهۆك بۆ ئه‌وه‌ى دەستدرێژی
بکاتە سەری، به‌ڵام
كچه‌كه بەرگری کردووە و بەو هۆیە تاوانباره‌كه دارێك بە ملى دلیندا دەکێشێت
و دەستبەجێ دەیکوژێت، ئێمە چاوەڕوان دەکەین راپورتى پزیشكى داد دەربچێت، بۆ ئەوەی دڵنیا بین ئایا ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته
سه‌ر یاخود نا.
وه‌لید ئەحمەد، باوكى
دلین به چاوى گریانه‌وه بە "وشه"ى راگه‌یاند، كچهکەم زۆر ئارام
و خۆشەویست بوو و کەسێکی کۆمەڵایەتی و نەرمونیان بوو.
زیاتر
روونی دەکاتەوە، بكوژه‌كه
ماوه‌یه‌كه ده‌ناسم و پێكه‌وه چه‌ند كارێكمان كردووه و چه‌ندان جار هاوكاریم كردووه و پێوه‌ندیمان باش بو و وه‌ك دوو هاورێ بووین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رگیز بیرم له‌وه نەکردبۆوە به‌و شێوه‌یه خیانه‌ت بکات و تاوانێكى ئه‌وه‌نده قیزه‌ون به‌رامبه‌ر
من و كچه‌كه‌م ئەنجام بدات.
باوکی
دلین دووپاتی دەکاتەوە، پێویسته بكوژه‌كه به زووترین كات له‌به‌ر چاوى خه‌ڵك له سێداره
بدرێت و هه‌رگیز له‌و تاوانباره و
هاوكارانى خۆش نەبن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى
پۆلیسى دهۆك، بكوژه‌كه لهدایكبوى ساڵى 1972ە و خه‌ڵکى شارى دهۆكه و هیچ نه‌خۆشییه‌كى
ده‌رونى نیه و پێشتریش چه‌ند تاوانێكى ئه‌نجام داوه، له ساڵى 2005 هه‌وڵى
كوشتنى كه‌سێكى داوه و دواتر گیراوە.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى