حەسەن رووحانی.. هەڵاتن لە ناوەڕاستی یارییەكە

:: PM:06:35:09/06/2019 ‌

لە ماوەی رابردوودا حەسەن رووحانی سەرۆكی ئێران لێدوانەكانی نوێ كردەوە لەبارەی سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی وەك سەرۆك كۆماری ئێران و داوای لە عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئێران كرد كە چەند دەسەڵاتێكی تایبەتی پێ بدرێت بۆ بڕیاردان لەناو حكوومەت كە وایان كردووە دەسەڵاتەكانی لەئاستی بەرپرسیارەتییەكانی نەبێت.

چاودێران ئەو قسانەی رووحانی ئێستە دوای پاشەكشەكردنی ئەمەریكا لە رێككەوتننی ئەتۆمی و سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێران، ئەو رێككەوتننەی كە یەكێك بوو لە هۆكارەكانی هاتنە سەر دەسەڵاتی حەسەن رووحانی و ئەو قسانەیشی ئێستە دەیكات بۆ پەردەپۆشكردنی شكستەكانی و نزیكبوونەوەی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگارانی ئێران بۆ دەسەڵات لەو وڵاتە، هەموو ئەوانە بەو سیاسەتە دەبەستنەوە كە پارێزگاران هەر لە سەرەتاوە بۆ رازیكردنی ناوخۆی ئێران و هەڵمژینی بێزاری خەڵك و رازیكردنی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریكاش بەوەی ئێران نیازی خراپی نییە و كاتی هاتووە سزاكانی بەسەردا لاببرێت، پێڕەوی دەكەن. بۆیە توندڕۆكانی ئێران هەموو ئەوانەیان كردووە و ئێستەش ئەو پاساوە نەما كە رووحانی و حكوومەتی میانڕەوەكان بۆی هاتبوون و كاتی هاتووە كە رووحانی بەرەپرسیارەتییەكە رادەست بكات.

رووحانی ئاماژەی كرد بۆ سەختی تێپەڕاندنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر وڵاتەكەی كە دۆخێكی تایبەت و بێ وێنەی بۆ حكوومەتەكەی دروست كردووە، بۆیە حكوومەتەكە بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكانی رابردوو و سیاسەتەكانی گوشاری ئەمەریكا پێویستی بە گرنگیدانی دۆستانە دەسەڵاتی زیاتر هەیە بۆ دامەزراندنی یەك لیژنەی بەڕێوەبردن و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانی نێوان باڵەكانی رژێم لەو وڵاتەدا، وەك عەلی ئەفشاری شرۆڤەكاری سیاسی و چالاك لە مافی مرۆڤ گوتی كە لە ئەمەریكا نیشتەجێیە. 

رووحانی هەوڵی هەندێك لە پارێزگار و توندڕۆكانی بۆ لاوازكردنی حكوومەتە میانڕەوەكەی وەك سەرەتایەك بۆ بردنەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی داهاتووی ئێران بە ناپاكی بۆ دەوڵەت و گەلی ئێران وەسف كرد، هەروەها باسی راپرسی كرد و رای گەیاند كە رابەری ئێران لە 2005دا رەزامەند بووە لەسەر پێشنیازی راپرسی ئەتۆمی، بەڵام بێ دیاریكردنی هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی، هەروەها حكوومەتی ئەحمەدی نەژاد سیاسەتێكی تری پێڕەو كرد.

رووحانی روونی كردەوە، ئەگەر ئەو حكوومەتە میانڕەوە نەبووایە، رێككەوتنەكە پەسند نەدەكرا و ئەوكات ئێران پێش ئەمەریكا لێی پاشەكشەی دەكرد و ئەو دۆڕانە دیپلۆماسیەی ئێستەی ئەمەریكا بەدی نەدەهات.

ئەو قسانەی رووحانی رەنگە پێچەوانەی ئەوە بێت كە روودەدات، چونكە دروستبوونی حكوومەتەكەی ئەنجامی ئامادەیی دامەزراوەی "ویلایەتی فەقێكان" بوو لە ئێران بۆ رێككەوتننی ئەتۆمی و دەربازبوون لە سزاكانی ئەمەریكا، لەوكاتەی رژێمەكە دەست كرد بە قۆناغێكی نوێ لە گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ حكوومەتی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا بەر لە چوونە ناو گفتوگۆی رێككەوتنی ئەتۆمییەوە. لەوكاتەی ئەحمەدی نەژاد لە دووەم ماوەی دەسەڵاتی رەخنەی لە سیاسەتی ئەتۆمی و بڕیاری پاشەكشەكردنی لێ دا.

بڕیاری پاشەكشەكردنی ئێران لە رێككەوتنی ئەتۆمی پێویستی بە رەزامەندی تەواوی رژێمی ئەو وڵاتە هەیە و حكوومەت دەسەڵاتی وەرگرتنی بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە نییە و ئەو قسانەی رووحانیش پێچەوانەی لێدوانەكانی ترین كە باس لە كەمی دەسەڵاتەكانی دەكات لە بوارەكانی ئابووری و سیاسی و هیتریشەوە.

بۆیە ئەگەر حكوومەتەكەی رووحانی بەو شێوەیە بێ دەسەڵات بێت، سەرەڕای بەرهەڵستییەكانی لەناو رژێمی فەرمانڕەوا لەو وڵاتە، ئاخۆ چۆن توانی رێككەوتننی ئەتۆمی سەربخات و پارێزگاری لێ بكات سەرەڕای پاشەكشەكردنی تاكلایەنەی ئەمەریكا، ئاخۆ بۆچی ناتوانێت بەڵێنەكانیتر لە بوارەكانی تر بەجێ بگەیەنێت.

 بۆیە دژەبەیەكییەك لە مامەڵەكردنی سیاسی رووحانی هەیە و ئەو لەو رێگەوە دەیەوێت لە رەخنەكان بۆ توانای حكوومەتە لاوازەكەی هەڵبێت كە لە هەموو بوارەكان نوشستی هێناوە، بانگەشەكردنی كەسێكی وەك رووحانی بە كەمی دەسەڵاتەكانی بە بەراورد بە بەرپرسیارەتییەكانی قبووڵ نەكراوە كاتێك بەڵێنی زۆری بە خەڵك دا و بەرەو دەنگدان لە هەڵبژاردنی هانی دان، بۆیە ئەوەی رووحانی دەیكات.

لێرەدا پرسیارەكە ئەوەیە ئاخۆ بۆچی ئێستە حەسەن رووحانی ئەو لێدوانانە دەدات؟، پێ دەچێت مەبەستی نزیك وڵامدانەوەی نەیار و ركابەرانی بێت لەناو سەربازگەی دەسەڵات بۆ بەرگریكردن لە حكوومەتە میانڕەوەكەی، لەوكاتەی مەبەستی دووری ئامادەكردنی دۆخێك بێت بۆ ئەوەی نەگاتە ئاستی رووبەڕووبوونەوە و بەریەككەوتن لەگەڵ رابەر و هێزی رەق كە بەسەر دەسەڵاتی ئێران باڵادەستە، هەروەها بتوانێت پاساو بۆ شكستەكانی لەبەردەم كۆمەڵگەی ئەو وڵاتە و دەنگدەرانی بێنێتەوە.    

درناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە ئایاری 2018 سیاسەتی رووبەڕووبوونەوەی ئێرانی گرتە بەر لە رێگەی پاشەكشەكردن لە رێككەوتننی ئەتۆمی و لە چواری تشرینی دووەمی 2018، واتە هەمان ساڵوەگەری گرتنی باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە 1979 لە تاران، دەستی بە سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران كرد بۆ ناچاركردنی تاران بۆ سێ مەبەست، یەكەم بۆ رێگرتن لە تەواوكردنی پڕۆگرامی ئەتۆمی تاران و رێگرتن لە پڕۆگرامە مووشەكییەكەی و رێگرتن لە دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆیی ناوچەكە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل