به‌پێى ئه‌و ڕاگه‌یانراوه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى حوزه‌یران بۆ "وشه" هاتووه تێدا ڕوونكراوه‌ته‌وه كه لە نوێترین چالاکی هونەرییدا بەشی شانۆی سلێمانی شانۆیی پلانی پیرەکان لە سلێمانی نمایش دەکات.
بەشی هونەری شانۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، شانۆیی پلانی پیرەکان نمایش دەکات كه لە نووسین و دەرهێنانی هەردوو هونەرمەندی شانۆکار نەهرۆ محەمەد مەلا و کەمال عەلی جەوهەرە.
بڕیارە سبه‌ى دووشەم 10ی حوزەیران، سه‌عات پێنجی ئێوارە دەست بە نمایش بکات و بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی بەردەوامیش بێت، هاوکات لەگەڵ شانۆییەکەدا و لەهەمان شوێن، پێشانگای تایبەتی شێوەکار ئەسعەد ڕەفیق دەکرێتەوە.
له دنیادا شانۆ به باوكی ھونه‌ره‌كان داده‌نرێت و سه‌ره‌تایه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان و ڕۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك كه شانۆ تاكه ھۆكار بووه بۆ ده‌ربڕینی ھونه‌ری له دوای زۆرانبازی و پێشبركێكان، له‌سه‌ر ئه‌كته‌ری شانۆ پێویسته ھێزێكی تایبه‌تی ھه‌بێ و بتوانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر ڕابكێشی به‌درێژایی كاتی شانۆ.