به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبووك بڕیاری داوه كه ئاپه سه‌ره‌كه‌ییه‌كه‌ی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ ئینستاگرام و واتس‌ئاپ له‌سه‌ر سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی مۆبایله‌كانی هواوی كار نه‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه فه‌یسبووك له‌سه‌ر سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی هواوی كار ناكات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌سه‌ر به‌ره‌هه‌مه‌كانی هواوی، كۆمپانیاكه زه‌ره‌رێكی زۆری به‌ركه‌وت هه‌م له‌ڕووی فرۆشه‌وه هه‌میش له‌ڕووی نه‌مانی به‌كارهێنه‌ره‌وه.
جگه له‌وه‌یش ئه‌مه وای كرد چه‌ندان كۆمپانیای له‌گه‌ڵ هواوی گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و خودی كۆمپانیای هواوی سیسته‌مێكی نوێ بۆ مۆبایله‌كانی دانێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش سێ له به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌ی دنیا رێگه‌یان نه‌دراوه كار بكه‌ن له‌سه‌ر سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی مۆبایله‌كانی هواوی.
ئه‌مه زیاتر وای كردووه خه‌ڵكی پشت له هواوی بكه‌ن و چیتر مۆبایله‌كانی هواوی به‌كارنه‌هێنن كه ئه‌مه وا ده‌كات كۆمپانیاكه چیتر مۆبایل دروست نه‌كات، ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن مارك زه‌كه‌ربێرگ "به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك" ده‌رچووه كه ڕێ نادرێت "فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتس‌ئاپ" به‌كاربهێندرێت له‌لایه‌ن هواوییه‌وه.