له ئه‌نجامی دروستبوونی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كانێكی خه‌ڵووز له قوڵایی گۆی زه‌وی له هه‌رێمی جیلینی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 19 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چوونیش له ناوچه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به فریای كرێكارانی ناو كانه‌كه بكه‌ون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری لۆنگجیابوی هه‌رێمی جیلینی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی
چین دووپاتیان كرده‌وه، كه ئێواره‌ی دوێنێ سه‌عات 8:00 به كاتی چین، له كانێكی خه‌ڵووزی كۆمپانیای ده‌رهێنانی خه‌ڵووزی شاری لۆنگجیابوو، به‌هۆی دروستبوونی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 2.3 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر، ته‌واوی ڕێڕه‌وه‌كانی كانه خه‌ڵووزه‌كه به‌سه‌ر یه‌كتر داڕماون، به‌وهۆیه‌وه زیان و قوربانی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
میدیاكانی چین بڵاویان كرده‌وه، كه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هۆكاری داڕمانی كانه‌كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه تا ئێسته یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و به وردی هیچ هۆكارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له زاری به‌رپرسانی ناوچه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، كه به هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و داڕمانه هه‌ژمار بكرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه به په‌له تیمی به‌هاناوه‌چوون و فریاكه‌وتنیان ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌كه كردووه و برینداران به خێرایی گه‌یه‌نرانه نزیكترین نه‌خۆشخانه كه ژماره‌یان 10 كه‌س بوو، هاوكات ته‌رمی نۆ كه‌سی تریش دۆزرایه‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا.