لیستی مووچەی سبەی بڵاو كرایەوە

:: PM:02:48:10/06/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئاداری ئەمساڵ دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 10ـی حوزەیران، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەوتوون، وەزارەتی دارایی و ئابووری‌ سبەینێ  11ی‌ حوزەیران ‌مووچەی وەزارەتی كاروباری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی‌ سیاسی‌ دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری پێش جەژن مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردەی دابەش كرد بۆ مانگی ئاداری ساڵی 2019.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشكەوتی مووچە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد