ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه كۆمپانیایه‌كی جارید كوشنه‌ری زاوای دۆناڵد تره‌مپ و گه‌وره ڕاوێژكاری كۆشكی سپی له‌لایه‌ن سعوودیه‌كانه‌وه پاره‌دار ده‌كرێت و پاره‌داركردنی سعوودیه‌یش بۆ ئه‌و كۆمپانیایه گه‌یشتووه‌ته 90 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، دوای ئه‌وه‌ی جارید كوشنه‌ر وه‌ك دانوستانكار و پلادانه‌ری گرێبه‌ستی سه‌ده ئه‌ركی گرته ده‌ست و له‌گه‌ڵ سعوودیه و ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستی به گفتوگۆ و دانوستاندن كرد.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌و پاره‌یه‌ی سعوودیه به‌و كۆمپانیایه‌ی ده‌دا، بۆ وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌كردنی كۆمپانیاكه‌یه له ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆشنه‌ر ببێته یه‌كێك له سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحه‌كان و داهاتووی خۆی به‌هێزتر بكات له نێو سیاسه‌ت و ئابووری ئه‌مه‌ریكا، پاره‌كه‌ی سعوودیه‌یش له ڕێی كۆمپانیای گوڵدمان ساكس له دوورگه‌ی كایمانه‌وه بۆ كۆمپانیای Cadreی ئه‌مه‌ریكی ده‌گوازرێته‌وه، كه كۆشنه‌ر پشكی گه‌وره‌ی له‌و كۆمپانیایه هه‌یه.
به‌ر له‌وه‌ی جارید كۆشنه‌ر بگاته كۆشكی سپی پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، كه پشكه‌كه‌ی له‌و كۆمپانیایه بفرۆشێت، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ و چوونی بۆ كۆشكی سپی له‌م بڕیاره په‌شیمان بووه‌وه و په‌ره‌ی به كۆمپانیاكه دا و سه‌رمایه‌دارانی له ده‌ور كۆكرده‌وه و سعوودیه‌كانیش قه‌رزی ماوه درێژ و دیاره‌ی گه‌وره‌یان پێداوه كه بووه‌ته هۆی بووژانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی كۆمپانیاكه و به‌هێزبوونی له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكادا.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان پشكی كۆشنه‌ر له‌م كۆمپانیایه ده‌گاته 50 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، پاش ئه‌وه‌ی سعوودییه‌كانیش كۆمه‌كیان كردووه، بڕێكی زیاتری پشكی كۆمپانیاكه‌ی كڕیوه‌ته‌وه و ئێسته به جۆرێك له جۆڕه‌كان كۆمپانیاكه زۆری پشكه‌كانی خاوه‌نداری بۆ جارید كۆشنه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان له زاری سه‌رچاوه‌كانییه‌وه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، هۆكاری مایه‌پووچنه‌بوونی كۆمپانیاكه و مانه‌وه‌ی به به‌هێزی بۆ پاره‌داركردنی له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی بیانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رجه‌م بۆچوون و زانیارییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه پاره‌دار ده‌كرێ، له به‌رانبه‌ر لۆبیكردن بۆ سعوودیه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سعوودیه و پشتیوانی ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سیسته‌می شاهانه‌ی سعوودیه و شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه به تایبه‌تی.
جیسیكا تیلیبمان پسپۆری ماف له زانكۆی جۆرج واشنتنی ئه‌مه‌ریكی كه تێزه‌كه‌ی له‌باره‌ی ڕه‌وشتی حكوومه‌ته‌كان و یاساكانی ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵییه بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی كرده‌وه، وه‌رگرتنی پاره‌ی بیانی له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه بۆ كۆمپانیا و كار و سه‌رمایه كه‌سییه‌كان كارێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێساكانی تایبه‌ت به شه‌فافی و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵێیه، خه‌ڵك له حكوومه‌ت و وڵاته‌كه بێ ئومێد ده‌كه‌ن و مافی خۆیانه خه‌ڵكی بپرسن، كه چۆن فڵان سیاسی باری دارایی و ئابووری و سامانه كه‌سییه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه پێشكه‌وت، له كاتێكدا پێش ئه‌وه‌ی ببێت به سیاسی خه‌ریكی داخستنی كۆمپانیاكه‌ی و فرشتنی پشكه‌كانی بووه.
پێشتر كۆشنه‌ر سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه بووه، به‌ڵام دوای بوونی به گه‌وره ڕاوێژكاری كۆشكی سپی ده‌ستی له‌و پۆسته كێشایه‌وه و ته‌نیا پشكه‌كانی ماوه‌ته‌وه، پارێزه‌ری كۆشنه‌ر دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته‌یش زاواكه‌ی تره‌مپ بۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڕاستیانه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بۆیه شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی بگێڕێ و نه‌كه‌وێته ژێر هه‌ژموونی تره‌مپ، ئه‌وا پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆشنه‌ر بكرێ و له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه، به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی پۆست و پایه حكوومییه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆی.
هه‌رچه‌نده ڕۆژنامه‌ی گاردیان لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه كردووه و له چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی خۆی پرسیوه، كه به وردی ناوی ئه‌و سه‌رمایه‌داره سعوودیه كێیه كه پاره‌ی به كۆمپانیاكه‌ی كۆشنه‌ر به‌خشیوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه زۆر نهێنییه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه زانیاری له‌وباره‌وه ده‌ست بخه‌ن و به ڕۆژنامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نن.
كاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆدانراو و نهێنی ئه‌نجام ده‌درێ، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی سعوودیه بۆ كۆشنه‌ری ده‌نێرێ، ده‌چێته بانكه‌كانی دوورگه‌ی كه‌یمان و له‌وێوه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری كۆمپانیاكه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌چێته ئه‌مه‌ریكا، چونكه به ڕۆیشتنی پاره‌كه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌وا نهێنییه‌كه ئاشكرا ده‌بێ و ئابڕووی زاواكه‌ی تره‌مپ ده‌چێت، بۆیه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
گوته‌بێژ به ناوی كۆمپانیاكه‌ی كۆشنه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی
گاردیان ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ قسه‌یه‌ك بكات، هاوكات پاتریك سكانلان گوته‌بێژی كۆمپانیای گۆڵدمان ساكس له دوورگه‌ی كه‌یمان بۆ گاردیان گوتی، ناتوانین هیچ زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه بۆ میدیاكان ئاشكرا بكه‌ن و پێویستمان وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكان له بانكه‌كه‌مان بپارێزین و هه‌رگیز نهێنییه‌كانیان به هیچ كه‌سێك ڕاناگه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێمان بمێنێت و به‌رده‌وام بن له كاركردن له‌گه‌ڵمان.