به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی حوزه‌یران، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێ كاتدا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاویی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر نمه‌باران به‌رده‌وام ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما به گشتیی له نێوان 28 تا 46 پله‌ی سیلیزی ده‌بن و كه‌ركووك به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌كات.
سبه‌ی چوارشه‌م 12ی حوزه‌یران، له هه‌ر چوار پارێزگا ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌وری جیا. پله‌كانی گه‌رما له نێوان 28 تا 43 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.