جارێكی تر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دواخرا

:: PM:01:11:11/06/2019 ‌
بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوە بچێتت، بەڵام بەهۆی كەمی ژمارەی ئەندامان كۆبوونەوەكە دواخرا.

ئەمڕۆ سێشەم 11ـی حوزەیران، سەركەوت كەركووكی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ماڵی توركمانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بەڕێوە ناچێت و ئەمڕۆش دواخرا، توركمان بە بسەرکردایەتی حزبە كوردستانییەکانی كەركووكمان ڕاگەیاندووە، پێویستە دڵنیایی بدرێت بە توركمانەكانی كەركووك.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ماڵی توركمانی گوتی، كۆبوونەوەكە بەهۆی تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان دواخرا، هەرچەند ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامە كوردەكان بەشدارییان نەكرد و ئەگەر ئەوانیش بەشدارییان كردبا ئێمە بایكۆتمان دەكرد، چونكە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنیش بە مافی خۆمان دەزانیین.

دووپاتی دەکاتەوە، كۆبوونەوەكە بوو بە كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری و گفتوگۆ كرا لەبارەی پارەی پترۆدۆلار و پرۆژەكانی ساڵی 2019 كە بۆ كەركووك ئەنجام دەدرێت، ئەویش نەگەیشت بەهیچ ئەنجامێك.

دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكۆتبەری ساڵی 2017 تا ئێستە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەیتوانیوە كۆ ببێتەوە و چەندین جاریش هەوڵدراوە بۆ کۆبوونەوە، بەلام كۆبوونەوەكان بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی نەكراوە.



وشە - رامیار جەواد