رۆژنامه‌ى ئیندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له تێڕوانینى ئه‌و 10 كاندیده بۆ بابه‌ته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات كه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى تریزا مه‌ى كێبڕكێ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌م ده‌رگاى خۆكاندیدكردن له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تمه‌ندارانه‌ى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا داخرا، كه ده‌یانه‌وێ شوێنى تریزا مه‌ى بگرنه‌وه، وه‌ك رۆژنامه به‌ریتانییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه تا ئێسته ئه‌و كه‌سانه خۆیان كاندید كردووه، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى پێشووى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، مایك گۆڤ وه‌زیرى ژینگه، جێرمى هانت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێسته، دۆمنیك راب وه‌زیرى برێگزت، ساجد جاڤید وه‌زیرى ناوخۆ، ئه‌ندریا لیدرسۆن رێبه‌رى حزب له ئه‌نجوومه‌نى گشتى به‌ریتانیا، مات هانۆك وه‌زیرى ته‌ندروستى، رورى ستیوارت وه‌زیرى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى، مارك هارپه‌ر به‌رپرسى سیسته‌مى پێشوو له پارتى پارێزگاران، ئیستر ماكفاى وه‌زیرى پێشووى كار.
له‌باره‌ى شێوازى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك له نێو ئه‌و كاندیدانه، له ئه‌نجوومه‌نى گشتى" په‌رله‌مان"ى به‌ریتانیا ده‌نگدان له 22ى ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات، 313 ئه‌ندامى پارتى پارێزگاران له ئه‌نجوومه‌نى گشتى به چه‌ند خولێك ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م كاندیدانه ده‌ده‌ن، تا دواجار دوو كاندید ده‌مێنێته‌وه و ئینجا ئه‌م دوو كاندیده‌ش به ده‌نگى 160 هه‌زار ئه‌ندامى كاراى ناو پارتى پارێزگاران یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
رۆژنامه‌ى ئیندپێدنتى به‌ریتانى ده‌ڵى "ئه‌سته‌مه پێشبینى ئه‌نجامه‌كان بكرێت" چونكه ده‌نگدانه‌كان به نهێنى ده‌كرێن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پێشبینیه‌كان له‌سه‌ر چوار كاندیدن. یه‌كه‌م كه‌س له‌و كاندیدانه بۆریس جۆنسۆن له دواى ئه‌و مایك گۆڤ دێت دواتر دۆمنیك راب و چواره‌م كاندیدیش جیرمى هانته.
راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى ئیندپێندنتى به‌ریتانى باس له هه‌ڵوێستى ئه‌م چوار كاندیده ده‌كات له باره‌ى رووداو و دۆسیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى باس له هه‌ڵویستى ئه‌وان بكات سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ جگه له هانت ئه‌وانى تر هه‌موویان ده‌نگیان به چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا داوه له یه‌كێتى ئه‌وروپا. هانت هه‌رچه‌نده له راپرسییه‌كه‌ى 2016 ده‌نگى به‌چوونه ده‌ره‌وه نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌ویش پابه‌ند ده‌بێت به ده‌رچوونه‌كه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ربچێ، چونكه ده‌زانێ پابه‌ند نه‌بوو به ئه‌نجامى راپرسییه‌كه ئه‌نجامى خراپى بۆ پارتى پارێزگاران لێ دەکەوێتەوە.
جۆنسۆن و هه‌ڵوێستى ناجێگر له به‌رانبه‌ر توركیا و ئه‌ردۆغان
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه كاتێك باس له هه‌ڵوێستى جۆنسۆن ده‌كات له رووداوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نموونه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌م پیاوه ده‌هێنێته‌وه له‌سه‌ر توركیا و ئه‌ردۆغان. له راپۆرته‌كه هاتووه جۆنسۆن پێی وایه ده‌بێت دواى كشانه‌وه‌ى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا پێوه‌ندى نێوان توركیا و به‌ریتانیا فراوان بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دژایه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌كات و چه‌ندان جار له لێدوانه‌كانى سووكایه‌تى به ئه‌ردۆغان كردووه.
ئیندپێدنتى به‌ریتانى ده‌ڵێ ئه‌مه وه‌ك نموونه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵوێستى ناجێگرى جۆنسۆن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ندێك بابه‌تى تردا بۆریس جۆنسۆن به هاوسه‌نگ داده‌نرێت. له‌وانه وێراى ئه‌وه‌ى دۆستى سه‌ركرده‌كانى ئیسرائیله، به‌ڵام پاڵپشتى له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێك ده‌كات بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. دواتریش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئێران تونده و پێی وایه ده‌بێت سه‌ركێشییه‌كانى ئه‌م وڵاته جڵه‌و بكرێت، به هه‌مان شێوه داواى سزادانى رژێمى سووریا ده‌كات. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه ئیندپێندنت ده‌ڵێ ئه‌سته‌مه پێشبینى بكرێت، چوارچێوه‌ى هه‌ڵوێسته‌كانى جۆنسۆن چى ده‌بێت.
جیرمى هانت و به‌رده‌وامى سیاسه‌تى مه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئه‌گه‌ر جۆنسۆن هه‌ڵوێستى جێگرى له‌باره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نه‌بێت، به گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌وا ده‌رچوونى هانت بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت واته‌ى ئه‌وه‌یه سیاسه‌تى تیریزا مه‌ى له به‌رانبه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت
جیرمى هانت یه‌كێكه له‌و به‌رپرسانه‌ى به‌ریتانیا ره‌خنه‌ى له دۆناڵد تره‌مپ گرت كاتێك بڕیارى دا قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل بناسێنێ. هانت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه پێوه‌ندى نێوان وڵاتانى عه‌ره‌بى فراوان بكات به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو، به ئامانجى ئه‌وه كارى بازرگانى و وه‌به‌رهێنانیان له‌گه‌ڵ بكرێت. هانت یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى هه‌میشه باس له مه‌ترسییه‌كانى حزبوڵاى لبنانى ده‌كات و له دژى ئه‌م میلیشیایه‌یه.
مایكل گۆڤ و دژایه‌تى گرووپه ئیسلامییه‌كان
مایك گۆڤ یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه دژایه‌تیه‌كى زۆرى بۆ گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان هه‌یه، له‌باره‌ى ئێرانیش ئیندپێدنت ده‌ڵێ له‌وانه‌یه له به‌رانبه‌ر ئێران گۆڤ له‌سه‌ر رێچكه‌ى تره‌مپ بڕوات.
مایك گۆڤ یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانى راستڕه‌وه‌كانى به‌ریتانیا، ئه‌و یه‌كێكه له ئه‌ندامانى دامه‌زرێنه‌ر له گرووپى هنرى جاكسۆن، كه كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسى ئیسلامییه‌كان ده‌كات. ئه‌گه‌ر گۆڤ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى به‌ریتانیا سه‌ربكه‌وێ ئه‌وا یه‌كه‌م شت كه ده‌یكات رێكخراوى ئیخوان موسلمین قه‌دغه ده‌كات. ئه‌و كاتێك رۆژنامه‌نووس بووه یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ى راوێژكارى حكوومه‌تى به‌ریتانیا ئه‌و كات به توندى پاڵشتى له لێدانى عێراق ده‌كرد.
هه‌ڵوێستى جووله‌كه و مسوڵمانه‌كه
راپۆرته‌كه‌ى
ئیندپێدنتى به‌ریتانى باسكردنى دوو كاندیدى تر‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى به‌ریتانیا كۆتایى دێت، یه‌كه‌میان جووه و ئه‌ویتریان مسوڵمان. له باره‌ى رابه‌وه له راپۆرته‌كه هاتووه ئه‌و جووى ئه‌ڵمانیایه باوكى له‌ده‌ستى نازییه‌كان راى كردووه، راب له ئیسرائیل له دایك بووه و له‌وێ خویندوویه‌تى خۆى باسى له‌وه كردووه پێوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌یه.
جاویدیش به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى پاكستان و مسوڵمانه، به‌ڵام له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه په‌ندێكى كۆن هه‌یه ده‌ڵێ رۆلى كه‌مینه‌كان كه‌متر كه‌ڵكیان بۆ كه‌مینه‌كانى خۆیان ده‌بێت، له‌ترسى ئه‌وه‌ى به لایه‌نگرى تۆمه‌تبار بكرێن، زێده‌ڕۆیى له دژى كه‌مینه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر جاوید ده‌ریش بچێ ئه‌وا شتێك له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له ناوچه‌كه ناگۆڕێ.