سۆران.. تەرمی ژنێك دۆزرایەوە

:: PM:05:00:11/06/2019 ‌
پۆلیسی سۆران رای گەیاند، تەرمی ژنێك لەناو ماڵەكەیدا لە گەڕەكی "كانی" لە شارۆكەی رواندز بە كوژراوی دۆزرایەوە كە رووخساریشی شێوێنراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 11ی حوزەیران، رائید سەعدوون هاودیانی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران لە راگەیەنراوێكدا ڕای گەیاند، پۆلیسی رواندز ئاگاداركراونەتەوە كە تەرمی ژنێك بە ناوی "ا. ك. ص" بە كوژراوی لە ناو ماڵەكەی دۆزراوەتەوە.

روونیشی كردووەتەوە كە ژنەكە لە دایكبووی ساڵی 1954ـە و لە لێكۆڵینەوەی سەرەتایی دەركەوتووە كە كوژراوە و رووخساریشی شێوێندراوە. دووپات لەوە دەكاتەوە، بۆ زانینی هۆكاری كوشتنەكە لێكۆڵینەوەكان دەستی پێ كردووە و  تەرمی ژنەكە رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.

ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان كوشتنی ژنان زیادی كردووە و لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوویش چەند حاڵەتێكی تری كوشتن و دەستدرێژی سێكسی تۆمار كرابوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم