دواى چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆرى هه‌وادارانى ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو نەکراوەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر له پێگه‌ى تایبه‌تى ده‌رهێنه‌رى ناودارى كورد هه‌ردى عومه‌ر له یوتیوب بڵاو کرایەوە، به‌ڵام ته‌نیا كه‌متر له 200 كه‌س بینیویه‌تى.
کامێرامان و دەرهێنەر هەردی عومەر لە پێگه‌ى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاو نەکراوەی گۆرانیبێژ ئەردەڵان بەکری بڵاو کردەوە و له‌باره‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "کلیپێکی ئەردەڵان بەکر پێش 18 ساڵ دروست کراوە ئێسته بڵاوی دەکەینەوە".
ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌رده‌ڵان هەموو کات دڵسۆزی هاوڕێکانی بوو کوردی خۆش دەویست، ئەمە كۆپى دووەمی كلیپه‌كه.
ئەردەڵان بەكر لەساڵی 1967 لە هەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی 1986 یەکەم کاسێتی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، لە ساڵی 1991 چووەتە وڵاتی سوید، لە ساڵی 1993 یەکەم ئەلبوومی لە وڵاتی سوید بڵاو کردووەتەوە، لەماوەی ژیانی هونەریدا پێنج ئەلبوومی گۆرانی بەرهەمهێناوە، لە ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ساڵى 2009 لە وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشییەوە، دواتر لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بەخاکسپێردرا.