ڕێکخراوی سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی لە ڕاگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه تێیدا داوا لەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت لە فیلمێکدا بەشداربن ناوی خۆیان تۆمار بکەن چه‌ندان زانیارى تر ده‌خاته ڕوو.
به‌مه‌به‌ستی (کاستینگ) کردن واتا هه‌ڵبژاردنی ئه‌کته‌ر بۆ ڕۆڵه‌کان له کورته فیلمێکی کوردی، ڕێکخراوه‌که هونه‌رمه‌ندان و ئاره‌زوومه‌ندانی بواری نواندن ئاگادار ده‌کاته‌وه که ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن تا مێژووى 18ی حوزەیران ده‌رفه‌تی به‌شداریکردن لە به‌رده‌م ئەو کەسانەدا هەیە کە دەیانەوێت بەشداریی بکەن.
هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی بواری نواندن، بۆ بەشداریی کردن دەتوانن لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان ژمارە تەلەفۆنەکانی ڕێکخراوەکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن.
شایه‌نى باسه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ده‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌كانى بوارى به‌رهه‌مهێنانى فلم داواى ئه‌كته‌رى نوێ بكه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندان له بوارى سینه‌مایى له كوردستان له چه‌ند دانه‌یه‌ك تێپه‌ڕ ناكه‌ن و ئه‌وانیش به ئامانجى دورستكردنى ئه‌كته‌رى نوێ ئه‌وكاره ده‌كه‌ن.