پێگه‌ی "ناشناڵ ئنتێرست"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی توێژه‌ری زانكۆی كامبریدجی به‌ریتانی و پسپۆر له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "بورسۆ ئۆزكلیك"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به وردی باس له كاریگه‌ری و كارلێكی جه‌نگی سووریا به‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل ده‌كات، كه خه‌ریكه دووباره به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات له هاوكێشه‌كانی سووریا له‌یه‌كتریان نزیك ده‌كاته‌وه.
له بابه‌ته‌كه‌ی ئۆزكلیك هاتووه، له كاتێكدا جه‌نگی ناوخۆی سووریا هه‌نگاو به‌ره‌و كۆتایی ده‌نێت، به‌ڵام تا ئێسته داهاتوو و چاره‌نووسی وڵاته‌كه دیار نییه چی به‌سه‌ر دێ و هاوپه‌یمانه نوێكان و پێوه‌ندی وڵاتانی تێوه‌گلاو له جه‌نگی سووریا به كوێ ده‌گات و چۆن چۆنی له‌سه‌ر پرسه جیا جیاكان و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان ڕێك ده‌كه‌ون.
له به‌شێكی تردا ئاماژه‌ی داوه، هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و توركیا له هاوكێشه‌كانی سووریا پشكدارن و هه‌ریه‌كیشیان به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیجیان له مامه‌ڵه و هاوكێشه‌كانی ناوخۆی سووریا هه‌یه، تا دۆخه‌كه به كۆتایی جه‌نگ ده‌گات، به‌ڵام نازانرێ دوای جه‌نگی چی ڕوو ده‌دا و دۆخه‌كه به چ ئاراسته‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌هاوێژێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، هه‌ردوو وڵات ده‌یانه‌وێ له سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ سووریا ئارامی ته‌واو جێگیر ببێ و هیچ هێزێك له‌و دیوی سنووره‌كان و له ناوخۆی سووریا بوونی نه‌بێ، كه ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌ردوو وڵات، ئه‌مه یه‌كێكه له خاڵه هاوبه‌شه‌كان و هه‌ردوولا به ڕژدی هه‌وڵی به‌دیهێنانی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش به به‌هێزترین خاڵی جیۆپۆله‌تیك و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردوولا داده‌نرێ، چونكه هه‌ردوو وڵات مه‌به‌ستیانه بزانن كێ له داهاتوو حوكمی ئه‌و دیوی سنووره‌كان له ناوخۆی سووریا ده‌كات و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت و ڕوانگه‌ی به‌رانبه‌ر به هه‌ریه‌ك له‌و دوو وڵاته چی ده‌بێت.
نووسه‌ر ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پێوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و توركیا ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه گرژی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیووه، دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ڕێی نه‌دا كه‌شتی كۆمه‌كی توركیا بگاته كه‌رتی غه‌زه و به‌ره‌ی ڕۆژئاوا بۆ هاوكاری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات، هه‌ردوولا له ساڵانی نه‌وه‌ده‌وه چه‌ندان ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه له نێوانیان واژووكرا بۆ بوونی پێوه‌ندییه‌كی باش و هاوسه‌نگ له نێوان هه‌ردوولادا. به‌تایبه‌ت كه هه‌ردوولا ئامانجێكی سه‌ره‌كییان ئه‌وه بوو پێگه و ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی سووریا له ناوچه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه، هه‌ژموون به‌سه‌ر سووریا بسه‌پێنن، كه ناكۆكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه له‌گه‌ل هه‌ردوو وڵات بوونی هه‌بوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی توركیا و ئیسرائیل له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی سووریا جیاوازه، توركیا زیاتر له سێ ملیۆن ئاواره‌ی سووری له‌خۆگرتووه و دوو هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ ناو خاكی سووریا ئه‌نجام داوه و سوپا و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به درێژایی 566 میل سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیسرائیل یه‌ك په‌نابه‌ری سووری وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكوو دژی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یشه كه ڕوویان له ئوردن كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له داهاتوو ئه‌وانه سه‌ر ئێشه بۆ ئیسرائیل دروست ده‌كه‌ن.
پێشتر بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل سووریا بوو، ئێسته سووریا له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ده‌یان هێزی جیاواز بوونیان هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه هات كه نه‌تانیاهۆ له 2013 داوای لێبوردنی له توركیا كرد، به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتی ئه‌و وڵاته كه كۆمه‌كی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌برد.
گالیا لندنستروس توێژه‌ر له ناوه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، ئێسته
توركیا و ئیسرائیل له شوێنی هه‌ماهه‌نگی خه‌ریكی ململانێن له‌سه‌ر داهاتووی سووریا و ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ كه داهاتووی ناوچه سنوورییه‌كانی باكوری سووریا مسۆگه‌ر بێ و به دڵی ئه‌و بێ، هاوكات ئیسرائیلیش هه‌مان ئامانج و خواستی له سنووری باشووری سووریا هه‌یه.
تاكه جیاوازی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌سته‌به‌ركردنی سووریایه‌كی تره كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو وڵاته بێ، ئیسرائیل دژی سووریایه‌كی یه‌كگرتوو و به‌هێزه، به‌ڵام توركیا له‌گه‌ڵ سووریایه‌كی به‌هێز و یه‌كگرتوو و نزیك له‌خۆیه‌تی، واته كێشه‌كه له ئامانج نییه، به‌ڵكوو له چۆنیه‌تیی و ئامرازی وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌یه، بێگومان بۆ ئه‌وه‌یش هه‌ردوولا ده‌توانن به گفتوگۆ بگه‌ن به چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر سووریای داهاتوو بكه‌ن، كاریگه‌ری و هه‌ژموونیان زیاتر ده‌بێ و ده‌توانن ئه‌و خه‌ون و ئامانجه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
ئۆزكلیك ده‌ڵێ، به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ئه‌سته‌مه بۆچوونی ئیسرائیل له داهاتوو به‌وشێوه‌یه توند و به‌هێز بێ بۆ پشتیوانی كورده‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی خودموختار و خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری، هاوكات له ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه له‌م هه‌ڵوێسته، بێگومان توركیایش ده‌توانێ هاوكار بێ، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی ئیسرائیل له سووریا كه بریتین له حزبوڵای لبنانی و میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ، هه‌ردوولا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌سه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه بكه‌ن.