ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرده توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوودانی كرد و داوای له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی حاكمی وڵاته‌كه له خه‌رتووم و سه‌ركرده‌ی ڕه‌وته‌كانی خۆپێشاندان كرد كه ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و چاره‌سه‌رێكی پێویست بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ده‌رچوو، تێیدا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی توندوتیژی دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كات و سووریشه له‌سه‌ر گرنگیدان به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و ڕێگرتن له كوشتوبڕی خه‌ڵك كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه سوودانی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێكه هێزه گه‌وره‌كانی دنیا له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرژییه‌كانی سوودان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له زووه‌وه هه‌وڵی كۆبوونه‌وه و ده‌ركردنی هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ڕووسیا و چینه‌وه بڕیاره‌كانی ڤیتۆكران، به‌وهۆیه‌وه بێ هه‌ڵوێست مایه‌وه.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به گوێره‌ی لیژنه‌ی پزیشكانی سوودان، زیاتر له 100 كه‌س كوژراون له ئه‌نجامی پێكدادان و هێرشی هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی مه‌ده‌نی، هه‌رچه‌نده سه‌رجه‌م وڵاتان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كارانه‌یان كرد، به‌ڵام تا ئێسته‌یش خۆپێشاندان دژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی وڵات به‌رده‌وامی هه‌یه و خه‌ڵكی داوای ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.