نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا دووپاتی كرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێ له سه‌پاندنی سزای ئابووری و فشار دروستكردن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌و چوارچێوه‌یه 16 كه‌س و كۆمپانیای تر ده‌خاته لیستی سزاكانه‌وه، كه پێوه‌ستن به ته‌نگژه‌ی سووریاوه.
جیمس جیفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا له لێدوانێكدا
گوتی، چالاكییه نایاسایییه‌كانی ئێران له سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن و وڵاتانی ناوچه‌كه، وایكردووه ئه‌و وڵاتانه بكه‌ونه ژێر فشار و سزای جۆراوجۆر، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌وان هیچ پێوه‌ست نین و ته‌نیا به‌هۆی بوونی ئێران له‌و وڵاتانه ناچارین سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنین.
زیاتر گوتی، له‌و نێوه‌نده‌دا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 16 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای تر سه‌پاندووه، له‌وانه‌یش سه‌رمایه‌دارێكی سووری به ناوی سامر قه‌وز و خانه‌واده‌كه‌ی، كه به ملیۆنان دۆلار له ڕێی كاركردن له كه‌رتی خانووبه‌ره‌وه كۆ ده‌كه‌نه‌وه و به‌هۆی جه‌نگه‌وه وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و له ده‌ره‌وه ده‌ژین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركردنی ئێران و هێزه بریكاره‌كانییه‌تی له سووریا، بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌یش له سووریا هه‌نگاوی زیاتر ده‌گرێته‌به‌ر.