دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان به هه‌ڵه ناوه‌ڕۆكى به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه ئاشكرا ده‌كات كه له‌گه‌ڵ مه‌كسیك ئه‌نجام دراوه.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێك خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى له‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌كسیك ئه‌نجام دراوه و دووپاتیشى كرده‌وه زۆرینه‌ى بڕگه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه هێشتا به نهێنى ماونه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى شه‌پۆلى كۆچبه‌ران كه له‌رێى مه‌كسیكه‌وه له وڵاتانى ئه‌مه‌ریكاى باشوور به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌چن، ته‌نگژه‌یه‌ك له‌نێوان مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا دروست بووه، بۆیه تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى سزاى ئابوورى كرد، كه‌چى دواتر به‌هۆى رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مه‌كسیك سزاكان راگیران.
ئێسته رۆژنامه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه ئاشكرا بكه‌ن، له‌وانه رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز باسى له‌وه كردووه یه‌كێك له بڕگه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه سنوور له‌گه‌ڵ گواتیمالا دابخرێت.
به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئێواره‌ى دوێنێ باسى له‌وه كرد نازانێ ئه‌م رۆژنامه‌یه له‌كوێ زانیارییه‌كانى ده‌ست كه‌وتووه. به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى
فرانس پرێس له‌و كاته دۆناڵد تره‌مپ كاغه‌زێكى له گیرفانى ده‌رهێنا و گوتى ئه‌مه رێككه‌وتنه‌كه‌یه.
به‌مشێوه‌یه هه‌ندێك له وێنه‌گران توانیان ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه ئاشكرا بكه‌ن، یه‌كێك له بڕگه‌كان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌كسیك به ته‌واوى له ماوه‌ى 45 رۆژ رێككه‌وتنى كۆچبه‌رانى جێبه‌جێ نه‌كرد، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكارى له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات.