لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە و تاوەكو ڕۆژی پێنجشەم مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێن.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی حوزەیران، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە سبەی پارەكەی بەغدا كە مانگانە بۆ هەرێمی كوردستان دەینێرێت و پێدانی مووچە خێرا دەبێت.
بەپێی ئەو لیستەی بە "وشە" دراوە دابەشكردنی مووچە بەو شێوەیە دەبێت:
ڕۆژی یەكشەم 16ـی حوزەیران
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ڕۆژی دووشەم 17ـی حوزەیران
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم
ڕۆژی سێشەم 18ـی حوزەیران
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگەی گشتی ئاسایش
هێزەكانی زێرەڤانی
هێزی بەرگریی فریاكەوتن
ڕۆژی چوارشەم 19ـی حوزەیران
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی كشتوكاڵ
وەزارەتی كارەبا
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاكی
دەستەی ژینگە
دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای گشتی كاروباری مین
ڕۆژی پێنجشەم 20ـی حوزەیران
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆكایەتی پەرلەمان
ئەنجوومەنی وەزیران
لە زانیارییەكان هاتووە تەنیا مووچەی خانەنشینی دەمێنێت و 23ی حوزەیران دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.