وەزارەتی پەروەردە: هاوكاری قوتابییان دەكەین

:: PM:01:48:12/06/2019 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاتی یەكلاكردنەوەی گلەیی قوتابییان ئاشكرا دەكات و زۆرترین هاوكاری قوتابییان دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی حوزەیران، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەزموونە گشتییەكان و دۆزینەوە و چارەسەری كەموكورییەكان تەنیا پێوەندی بە لیژنەی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكانەوە هەیە و ئەو لیژنە باڵایە كە پسپۆڕانی هەموو پارێزگاكانی لەخۆ گرتووە.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو لیژنەیە دەتوانن ڕەخنە و گلەیی و گازندەكان شیكار و لە كۆتایی پرۆسەكە وەڵام بدەنەوە و لە چوارچێوەی ڕێنوێنییەكان و بە ڕەچاوكردنی ئاستی زانستی وانەكان، زۆرترین هاوكاریی قوتابی و خوێندكاران دەكرێت.

باس لەوەش كراوە، لە ڕێی چەند میدیایەك بە وەرگرتنی قسەی چەند قوتابییەك لە نزیكەی ٢٣٥ هەزار قوتابی كە لە ئەزموونەكەیاندا باش نەبوونە، بە هەند وەرناگیرێت، لە كاتێكدا ئێمە ئامادەیی هەموو هاوكارییەكمان نیشان داوە تا كۆتایی تاقیكردنەوەكان و بە داتا و زانیاریی وردەوە ئاشكرای بكەین.

ئەو روونكردنەوەی وەزارەتی پەروەردە لە كاتێكدایە بڕیارە ڕۆژی 18ـی حوزەیران لیژنەی سەرپەرشتیاری تاقیكردنەوەكان راپۆرتی خۆی پێشكەش بكات.

.



وشە - رامیار جەواد