پیاوێكی 82 ساڵان لە ئاكرێ خۆی كوشت


بەساڵاچوویەكی شارۆكەی ئاكرێ بە فیشەك كوتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی داد كرا، پۆلیس تا ئێستە لە هۆكارەكەی دڵنیا نییە.

سەرچاوەیەك لە شارۆكەی ئاكرێ بە "وشە"ی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو پیاوێكی بەساڵاچوو لە ئاكرێ بە چەكی كڵاشنكۆف خۆی كوشت.

زیاتر روونی دەكاتەوە، كەسەكە ناوی خالید لەشكرییە و تەمەنی 82 ساڵە و چووەتە ماڵی زاوای خۆی لە گوندی باكرمان و لەوێ خۆی كوشتووە، ئێستە تەرمەكەی بۆ پزیشكی دادی دهۆك رەوانه ‌كراوە بۆ ئەوەی لە خۆكوشتنەكەی دڵنیا ببنەوە"

بەپێی زانیارییەكانی وشە ئەو بەساڵاچووە ماوەیەكە بە تەنیا دەژیت و تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، دواتر دەچێتە ماڵی زاواكەی و لەوێ خۆی كوشتووە.

ئاكرێ/ نەوزاد هلۆری



وشە - هیدایه‌ت جان


PM:02:06:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 5144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌