جارى یه‌كه‌م نوورى مالیكى له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت دوور خرایه‌وه، ئه‌م جاره‌شیان هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى حزبیش دوور بخرێته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌كى عێراقى نزیك له حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى ئاشكرا ده‌كه‌ن، له ناو سه‌ركرده‌كانى ئه‌م حزبه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نوورى مالیكى له سكرتێرى گشتى حزب دوور بخرێته‌وه، كه ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه.
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له راپۆرتێكدا باس له‌و هه‌وڵانه ده‌كات و له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى نزیك له حزبى ده‌عوه ئاشكراى ده‌كه‌ن سه‌ركرده دیاره‌كانى ئه‌م حزبه هه‌وڵ ده‌ده‌ن نوورى مالیكى له سكرتاریه‌تى گشتى دوور بخه‌نه‌وه و سیستمى سه‌ركردایه‌تى به كۆمه‌ڵ بگێڕنه‌وه كه پێشتر له ساڵى 2005 ئیبراهیم جه‌عفه‌رى ئه‌و سیستمه‌ى تێكدابوو، ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌كار هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى سكرتێرى گشتى دابنێت و دواتریش ده‌ستى به‌سه‌ردا بگرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌و سه‌ركردانه‌ى ده‌عوه بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌یان كۆمه‌ڵێك هۆكار ده‌دۆزنه‌وه و نوورى مالیكى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له‌وانه شكستى سیاسى حزب و له ده‌ستدانى ده‌سه‌ڵات و ناوزڕانى حزب له‌ناو شه‌قامى عێراق.
جیا له‌مه‌یش رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ناوى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى ده‌عوه ئاشكرا ده‌كات كه له‌م هه‌وڵه‌دا به‌شدارن، ئه‌وانیش بریتین له عه‌بدولحه‌لیم زوههیرى و تاریق نه‌جم كه ئه‌م دووانه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى نوورى مالیكى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌هۆى پێوه‌ندى خراپى ئه‌و له‌گه‌ڵ ته‌واوى لایه‌نه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق، حزب ده‌سه‌ڵاتى له‌ده‌ست داوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باسیان له‌وه كردووه، حزبى ده‌عوه له سه‌روبه‌ندى به‌ستنى كۆنگرهكهیهتى، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى له هێڵى یه‌كه‌مى حزب، له نموونه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى و عه‌بدولحه‌لیم زوهێرى و تاریق نه‌جم و عه‌لى عه‌لاق و وه‌لید حلى و سادق روكابى، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سیستمى هاوسه‌رۆكى یان سه‌ركردایه‌تى به كۆمه‌ڵ بگێڕینه‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیشیان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات له نوورى مالیكى داببڕن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه به پێچه‌وانه‌وه كه‌سانێك هه‌ن پشگتیرى له مالیكى ده‌كه‌ن و له‌دژى سیستمى سه‌رۆكایه‌تى به‌كۆمه‌ڵن، له‌وانه عامر كفیشى كه سه‌ركرده‌یه‌كى توندڕه‌وى حزبى ده‌عوه‌یه دژى عه‌لمانییه‌كانه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى چه‌ند هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه چوونى زوههیرى و نه‌جم بۆ ریزى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مالیكى له‌وانه‌یه هاوكێشه‌ى هێز له ناو حزبى ده‌عوه بگوڕێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه چانسى ئه‌و سه‌ركردانه بێت، ئایا تواناى مالیكى بۆ مانه‌وه چییه؟ راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نوورى مالیكى پاڵپشتییه‌كى سنووردارى له ناو حزبى ده‌عوه ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئاواتى مانه‌وه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى حزب كه‌متر بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر كۆششه‌كانى قاسم سوله‌یمانى بۆ هێشتنه‌وه‌ى مالیكى له سه‌رۆكایه‌تى ده‌عوه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ.
لێره‌وه دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه كه سوپاى پاسداران به توندى گوشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى نوورى مالیكى له سه‌رۆكایه‌تى حزبى ده‌عوه بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ كۆششى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به پێچه‌وانه كار بۆ نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى مالیكى ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان ده‌ستبه‌ردارى كۆششه‌كانیان نابن.
له‌وانه هه‌فته‌ى رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادى كه پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه، له ناو ده‌عوه‌یش سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى حزبه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له سه‌رجه‌م پۆسته‌كانى حزب راگه‌یاند و داوایشى كرد پێداچوونه‌وه‌ى بۆ په‌یكه‌رى رێكخستنى حزب بكرێت، ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێكى گرنگ داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ى گوشارى زیاتر بخرێته سه‌ر نوورى مالیكى.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه دواى مالیكى، حه‌یده‌ر عه‌بادى رۆڵێكى زیاترى له ناو حزب هه‌بێت. ئه‌مه ئه‌گه‌ر سیستمى هاوسه‌رۆكى بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى حه‌یده‌ر عه‌بادى له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ئه‌وه بووه په‌یامى ئه‌وه به لایه‌نگرانى بدات، كه نایه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر سكرتاریه‌تى گشتى حزب بگرێت.
به‌ڵام چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر كۆششى ئێران بۆ سه‌رخستنى مالیكى شكست بهێنێ؟ له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر كۆششه‌كانى ئێران سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له پاڵپشتى مالیكى له ناو حزبى ده‌عوه، ئه‌گه‌رى هه‌یه مالیكى ناچار بێت حزب جێبهێڵێ، ئه‌مه‌یش له سایه‌ى زیادبوونى ئه‌و رهوتهى سیاسه‌تى توندڕه‌وى ئه‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
چاودێرێكى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باس له‌وه ده‌كات، بابه‌تى لادانى نوورى مالیكى له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى حزبى ده‌عوه بووه‌ته بڕیارێكى جێگیر، چونكه مالیكى بووه‌ته به‌ربه‌ست له نێوان حزب و به‌شداربوون له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق، ئه‌و چاودێره كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه ئاماژه بۆ كۆمه‌ڵێك شكست ده‌كات كه له سه‌رده‌مى مالیكى عێراق تێى كه‌وتووه و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه حزب تۆمه‌تبار كراوه، له‌وانه خراپبوونى بارى ئابوورى و زیادبوونى رێژه‌ى بێكاریى و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه "سه‌ركرده‌كانى حزبى ده‌عوه ده‌یانه‌وێ خۆیان له نوورى مالیكى ده‌رباز بكه‌ن له‌و روانگه‌یه‌ى له رووى سیاسییه‌وه كارتێكى سووتاو بووه".