فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سەنتەری ئامێدی بۆردمان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردمانی وێستگەیەكی بەنزینیان لە سەنتەری ئامێدی كرد و زیانی زۆری لێ‌ كەوتەوە.

پەیامنێری "وشە" لە شوێنی بۆردمانەكە پێی ڕاگەیاندین، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەنزینخانەیەكی سەرەكی ئامێدیان بۆردمان كردووە و بەهۆیەوە زیانی زۆری لێ‌ كەوتووەتەوە.

ڕوونیشی كردەوە كە بە نزینخانەكە بەتەواوی وێران كراوە و ئۆتۆمبێلێكیش سووتاوە.

پەیامنێرمان دەڵێت، بەنزینخانەكە 100 مەتر لەناوەندی شارۆكەی ئامێدییەوە دوورە و بەهۆی بۆردمانەكەیشەوە بۆڕی سەرەكی ئاوی ناوچەكە شكاوە.

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەردەوام سنووری ئامێدی بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆردمان دەكەن، بەڵام ئەوە یەكەمجارە بۆردمانەكان سەنتەری شارەكان و ئاوەدانی بگرێتەوە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:06:03:12/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌